50 تابلۆی سەردەمی ئاشوورییەكان لە نەینەوا دۆزرانەوە

:: AM:10:04:11/11/2021 ‌
شوێنەوارناسانی ئیتاڵی دوای پشكنین و بەدواداچوون لە ناوچە شوێنەوارییەكانی پارێزگای نەینەوا، توانیان 50 تابلۆ و پارچەی شوێنەواری بدۆزنەوە كە بۆ سەردەمی ئاشوورییەكان دەگەڕێنەوە.

ئەو پارچە شوێنەوارییانە وەك تابلۆی لە گڵ دروست كراون كە لەسەر تابلۆكان پاشماوەی نووسین بەجێ ماوە و باس لە شارستانیی ئاشوورییەكان دەكەن.

پرۆفیسۆر نیكۆلۆ ماركێتی سەرۆكی ئەو تیمە شوێنەوارییە، ئاماژەی داوە لە زانكۆی پۆلونیای ئیتاڵیاوە هاتوون و بۆ ماوەی دوو مانگ بەبێ وەستان لە پارێزگای نەینەوا بەدوای شوێنەوارەكاندا گەڕاون.

بۆ سەردەمی حوكمڕانی "سن شرشكم" پاشای ئاشوورییەكان دەگەڕێتەوە.

بەگوێرەی شەفەقنا، ئەو تابلۆیانەی ئەو تیمە دۆزیویانەتەوە، بۆ سەردەمی حوكمڕانی "سن شرشكم" پاشای ئاشوورییەكان دەگەڕێتەوە. ئەو ئاماژەی داوە جگە لەو 50 تابلۆیە، توانیویانە دەروازەی "ئاداد" ئاشوور بدۆزنەوە.

هاوكات تونێلێكی تایبەت بە گواستنەوەی ئاویان دۆزیوەتەوە كە لە بەرد دروست كراوە و بە درێژیی 40 مەتر بە ژێر دیوارەكاندا تێدەپەڕێت. لەگەڵ ئەمانە كۆمەڵێك خانوویان دۆزیوەتەوە كە بۆ سەردەمی شارستانیی ئاشووری دەگەڕێنەوە.

جێی باسە ئاشوورییەكان نزیكەی سێ هەزار ساڵ لەمەوبەر، یەكێك بوون لە ئیمپراتۆرە بەهێزەكانی ناوچەكە و پایتەختیان نەینەوا بوو. ئەو ئیمپراتۆرە لەلایەن مادەكانەوە رووخا كە بە رەچەڵەك كورد بوون.


وشە - سلێمان تاشان