گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، "دواى گیان له ده‌ست دانی ئافرەتێکی تەمەن (20 ساڵان)، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوه و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە ئافرەتی ناوبراو به‌هۆی ده‌ستكاری ده‌مانچه‌وه گیانی له ده‌ست داوه."
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى تشرینى دووه‌م، ڕائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگاى هه‌ولێر، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "دوای ئەوەی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە کەوا لە گەڕەکی (سەرکارێز) ئافرەتێک بە ناوی (هێلین عەباس عەبدوڵا) تەمەن (20 ساڵ) گیانی لە دەست داوە".
ئاماژه‌ى دا، "دواى ڕووداوه‌كه دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە له‌لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر پێكهێنراو لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە ئافرەتی ناوبراو، بە هۆی دەستکاریی کردنی دەمانچە لەلایەن برایەکی هاوسەرەکەی بە ناوی (ن. ر. ع) تەمەن (13 ساڵ) و لەدەست دەرچوونی فیشەکێک لە دەمانچەکە، گولـلەیەک بەر سەری کەوتووە و گیانی لە دەست داوە."
ڕوونى كرده‌وه، "تۆمەتباری ئاماژەپێکراو لە ئێسته‌دا بەپێی مادەى (406) لە یاسای سزادان، ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەیش لە چۆنیەتیی ڕووداوەکە بەردەوامە."
له پارێزگای هه‌ولێر ئه‌و ڕووداوانه‌ی پێوه‌ندییان به توندوتیژیی خێزانی و كوشتنه‌وه هه‌یه، تاوانباران ناتوانن له ده‌ست پۆلیسی شاره‌كه خۆیان حه‌شار بده‌ن، به زووترین كات له‌لایه‌ن ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانه‌وه ڕووبه‌ڕووی دادگا و یاسا ده‌كرێنه‌وه.