ژنێكی میسڕی له پێناوی گوزه‌رانكردن و مانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه‌ی كه پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ داناوه، پیاوه‌كه‌ی به زیندوویی ده‌خاته ژێر خاكه‌وه و دوای دوو مانگ له مردنیشی له ژێر خاك تاوانه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌بێت.
ڕووداوه‌كه له كێڵگه‌یه‌كی ناوچه‌ی شربینی سه‌ر به پارێزگه‌ی دهقلیه‌ی میسڕ ڕوویداوه، كاتێك له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلوول / سێپتێمبه‌ری ڕابردوو، ژنه‌كه پێوه‌ندی به پۆلیس كردووه و دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه چه‌ند ڕۆژێكه هاوسه‌ره‌كه‌ی بێسه‌روشوێنه، دوای ئه‌وه بۆ چوونه سه‌ر كاره‌كه‌ی به‌ره‌و شاری "بورج عه‌ره‌ب" له ئه‌سكه‌نده‌رییه كه‌وتووه‌ته ڕێ، چونكه هه‌فتانه هاتوچۆی ئه‌و شاره ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كارگه‌یه‌ك خه‌ریكی كاركردنه، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی بژێوی ژیانی ماڵباته‌كه‌ی.
پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕ كرد و دوای دوو مانگ جووتیارێكی ناوچه‌كه ته‌رمه‌كه‌ی له ده‌وروبه‌ری كێڵگه‌كه دۆزییه‌وه و پۆلیسی لێ ئاگه‌دار كرده‌وه، پاش لێپرسینه‌وه‌یه‌كی زۆر، دواجار ژنه‌كه په‌رده‌ی له‌سه‌ر تاوانه‌كه‌ی هه‌ڵدایه‌وه و ددانی به‌وه‌دا نا كه ئه‌و خۆی پیاوه‌كه‌ی خستووه‌ته ژێر خاك تا كۆتایی به ژیانی بهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ زیاتر كوڕه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ببینێت، كه به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌ستووه.
پاش ئاشكرابوونی ڕاستییه‌كان ژنه‌كه خراوه‌ته گرتووخانه‌وه و دۆسیه‌كه‌یشی ئاراسته‌ی دادگه كراوه، تا به تاوانی كوشتن دادگه‌یی بكرێ و قورسترین سزای به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.