لاوازبوونی پاتری یه‌كێكه له كێشه باوه‌كانی ئۆتۆمبێل به‌تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هۆكار زۆرن بۆ ئه‌وه‌ی پاتری ته‌زووی كاره‌بایی نه‌مێنێت و له كار بكه‌وێت، بۆیه یه‌كێك له شاره‌زایانی بواری میكانیكی هۆكاره‌كان ده‌خاته ڕوو:
له‌باره‌ی ئه‌و هۆكارانه‌ی پاتری لاواز ده‌كات، كاروان ره‌زا شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' به‌خاڵ ئاشكرای كرد:
لە هەندێک حاڵەتیشدا کەشوهەوایەکی زۆر گەرم یان زۆر سارد گرفت بۆ پاتری دروست دەکات
یه‌كه‌م: لاوازبوونی پاترییه‌كه خۆی: واته ئه‌گه‌ر پاترییه‌كه‌ت كۆن بێت یان باش شه‌حنی وه‌رنه‌گربێت، ته‌نانه‌ت بوونی كێشه‌یه‌كی بچووك له وایه‌ره‌كان، ده‌توانێ به‌ئاسانی پاترییه‌كی لاواز بكات.
دووه‌م: خراپبوون یان كۆنبوونی وایه‌ره‌كانی پاتری: ئه‌گه‌ر گه‌یه‌نه‌ره‌كانی سه‌ر پاترییه‌كه كێشه‌یان هه‌بێت، ده‌توانێ به‌ر له شه‌حنبوونه‌وه‌ی پاترییه‌كه بگرێت.
سێیه‌م: بوونی كێشه له سیستمی كاره‌باییی ئۆتۆمبێلدا: بوونی كێشه‌یه‌كی بچووك له سیستمی كاره‌بایی ئۆتۆمبێلدا، كاریگه‌ری ده‌بێ له‌سه‌ر پاتری. له‌وانه‌یه له هه‌ندێك حاڵه‌تدا له‌ڕێی داشبۆڕدی ئۆتۆمبێله‌وه ئاگادارت بكاته‌وه، به‌ڵام به‌گشتی بوونی كێشه له سیستمی كاره‌بایی، گرفت بۆ پاتریش دروست ده‌كات.
چواره‌م: چه‌تاڵكردنی پاتری: ئاگادار بن چه‌تاڵكردن سه‌ره‌كیترین هۆكاره بۆ لاوازكردنی پاتری.
پێنجه‌م: بوونی كێشه له سیستمی شه‌حنی پاتری و داینامۆی ئۆتۆمبێلدا: ئه‌گه‌ر پاترییه‌كه‌تان له‌كاتی هه‌ڵكردنی ئۆتۆمبێل و له‌كاتی رێكردندا كوژایه‌وه، كێشه له سیستمی شه‌حنی پاتری و داینامۆیه.