دیوانی "ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ت لێدێ" له نووسینی، بوورهان به‌رزنجی بڵاو كرایه‌وه و نووسه‌ر ده‌ڵێ، شیعره‌كانی ئه‌م دیوانه به‌رهه‌می ساڵێكمه و باسی خۆشه‌ویستی و جوانی ناخی تاكی كورد ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ی تشرینی دووه‌م، بۆرهان به‌رزنجی نووسه‌ر و شاعیر، بۆ "وشه" گوتی، ئه‌م دیوانه شیعرییه، كۆی نوسینه‌وه‌ی قسه‌كانی دڵمه، تێیدا، دڵ قسه‌ی كردووه نه‌ك هزر، ته‌نیا به‌دڵیش ده‌توانی بیخوێنێیه‌وه.
له 275 لاپه‌ڕه پێكهاتووه
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌م دیوانه به‌رهه‌می ساڵێكمه و نمه بارانی خۆشه‌ویستی نه‌بێ هیچی تری تێدا نه‌نووسراوه، جگه له باسكردنی جوانه‌كانی دنیا كه بۆ یه‌كتر ده‌ژین و هانی مرۆڤ ده‌دا بۆ دژیه‌تی رق.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه دیوانی "ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ت لێدی" نوێترین دیوانه و له 275 لاپه‌ڕه پێكهاتووه.
بوورهان به‌رزنجی ناوی ته‌واوی بورهان محه‌مه‌د قادره و ساڵی 1960 له شارۆكه‌ی خورماتوو له دایكبووه و پیشه‌ی مامۆستایه و له ساڵی 1975 ده‌ستی به نووسین كردووه و له ته‌مه‌نی 15 ساڵی یه‌كه‌م شیعری خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
وشه/ ئاسان محه‌مه‌د