پاقله‌مارانه گه‌ڵایه‌كه له چین زۆره و بۆ بواری پزیشكی و جوانكاری سوودی زۆری لێ وه‌رگیراوه، له كوردستاندا ماوه‌یه‌كه زۆرترین قسه‌وباسی له‌سه‌ر ده‌كرێت و ژنان بۆ دابه‌زاندنی كێش به‌كاری ده‌هێنن، ئه‌مه‌یش به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن سوود و زیانی ئه‌و گه‌ڵایه چییه و چۆن ده‌بێت به‌كار بهێنرێت و كه‌ی نابێت له بڕێك زیاتر بخورێت. پسپۆڕێكی كورد له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی به گیاده‌رمان زانیاری نۆی ده‌خاته ڕوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15ی تشرینی دووه‌م، دكتۆر به‌در قادر سوورچی پسپۆڕ له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به گیاده‌رمان، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، پاقله‌مارانه له دێرزه‌مانه‌وه له‌لایه‌ن پزیشكی چینی به‌كار ھاتووه، سوودی زۆری ھه‌یه وه‌ك كێشه‌ی قه‌بزی ناھێڵێت و قۆلۆن پاك ده‌كاته‌وه، له پاشماوه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوو و چاره‌سه‌ری برینی قۆلۆن ده‌كات، پارێزگاری له تووشبوون به مایه‌سیری ده‌كات و چاره‌سه‌ریشی ده‌كات، هه‌روه‌ها كێشه‌ی گه‌ده كه‌م ده‌كاته‌وه وه‌ك ھه‌رسنه‌كردنی خواردن.
پاقله‌مارانه بۆ دابه‌زینی كێش به‌كار دێت
له‌باره‌ی زیاتری سووده‌كانیه‌وه ئاماژه‌ی دا، "پاقله‌مارانه بۆ دابه‌زینی كێش به‌كار دێت و ھه‌وكردنی پێست ناھێڵێت و پرچ له ھه‌ڵوه‌رین ده‌پارێزێ".
ئه‌و پزیشكه ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، نابێ خواردنی پاقله‌مارانه له یه‌ك مانگ زیاتر بێت به به‌رده‌وامی، چونكه تووشی چه‌ندان كێشه‌ی ترت ده‌كات، بۆیه پێویسته له‌ژێر ڕێنوێنیی پزیشك ئه‌و كاره بكرێت و به‌كار بهێنرێت بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو.
چۆنیه‌تیی به‌كارھێنانی پاقله‌مارانه به‌مشێوه‌یه‌یه، ڕۆژانه یه‌ك كه‌وچك چای پاوده‌ری گه‌ڵای پاقله‌مارانه بخورێت، یان گه‌ڵاكه‌ی بكوڵێنرێت وه‌ك چای، به‌تایبه‌تی به شه‌و پێش نوستن بخورێته‌وه، به‌ڵام له ڕۆژێكدا یه‌ك كووپ زیاتر نه‌بێت.
شایانی باسه پاقله‌مارانه زۆر به‌كارهێنانی زیانت پێ ده‌گه‌یه‌نێت، تووشی وشكبوونی پێست و ئیسهالی به‌رده‌وام و نه‌مانی هێزت ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وانه‌ی كێشه‌شیان له دڵ هه‌یه نابێت به‌كاری بهێنن.