وه‌شانی "نووسیار" له وه‌رزی نوێی كتێبه‌كانیدا، به‌منزیكانه كتێبی (فه‌رهه‌نگه‌پیاو) چاپ و بڵاو ده‌كاته‌وه. ئه‌م كتێبه له نووسینی چیرۆكنووس، فیلمساز و ڕۆماننووسی عێراقی حه‌سه‌ن به‌لاسمه و زانیار عه‌لی له عه‌ره‌بییه‌وه وه‌ریگێڕاوه.
كتێبه‌كه له كۆمه‌ڵێك ده‌ق له مژاره‌كانی چیرۆك، یاداشت و شیعر پێك هاتووه، حه‌سه‌ن به‌لاسم له سه‌ره‌تاكانی نووسینیدا بڵاوی كردوونه‌ته‌وه. وه‌شانی "نووسیار" له‌گه‌ڵ نووسه‌ردا ڕێك كه‌وتووه و پڕۆژه‌ی وه‌رگێڕانی كۆبه‌رهه‌می ڕاگه‌یاندووه. پڕۆژه‌كه له‌م كتێبه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و پێ به‌پێی وه‌رزی كتێبه چاپكراوه‌نی "نووسیار"، به‌رهه‌مه‌كانی تریشی زانیار عه‌لی وه‌ریانده‌گێڕێت و بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌م كتێبه‌وه زانیار عه‌لی وه‌رگێڕ، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ده‌شێ ده‌قه‌كانی ناو ئه‌م كتێبه، وه‌ك قۆناغه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی گێڕانه‌وه لای به‌لاسم ته‌ماشایان بكه‌ین، كه له‌م كتێبه‌وه ده‌ستی پێ كرد و هێدی هێدی ناوبانگی به دنیادا بڵاو بووه‌وه. ده‌قه‌كانی ناو ئه‌م كتێبه، ڕامانی ئه‌ون له‌باره‌ی ژیان، مه‌رگ، شیعر، گێڕانه‌وه و سینه‌ماوه. دنیای ئه‌ده‌بیی به‌لاسم، دنیایه‌كی قووڵ و فره‌ڕه‌هه‌ند، هه‌ندێك جاریش سه‌یر و نامۆیه. پشت به یه‌ك ته‌كنیكی گێڕانه‌وه نابه‌ستێت و هه‌ر ده‌قێكی، هه‌ڵگری چه‌ندان تێما و ڕه‌گه‌زی جیاوازن".
دنیای ئه‌ده‌بیی به‌لاسم، دنیایه‌كی قووڵ و فره‌ڕه‌هه‌ند، هه‌ندێك جاریش سه‌یر و نامۆیه
ڕوونی كرده‌وه، "له زۆر شوێنی ئه‌م كتێبه‌یشدا، نووسه‌ر ڕووبه‌ڕووی چه‌ند چیرۆك و ڕووداوێكی ته‌مومژ و نادیارمان ده‌كاته‌وه و بۆ تێگه‌یشتن له مه‌به‌ستی، وا ده‌خوازێ له نێوان دێڕه‌كان له هاتوچۆیه‌كی به‌رده‌وامدا بین و زۆر به وردی به دوای كۆد و نهێنییه‌كانی ناو ده‌قه‌كان بگه‌ڕێین. به هه‌ندێك ئه‌زموونی سه‌ره‌تایی نووسه‌ر ئاشنا ده‌بین، كه دواتر ڕێیان بۆ دیاریكردنی ته‌كنیك و دنیابینیی ئه‌و خۆش كرد و له ده‌قه‌كانی تریشیدا ڕه‌نگیان دایه‌وه. نووسه‌ر ڕووبه‌ڕووی بیروباوه‌ڕی باوی خه‌ڵك ده‌وه‌ستێته‌وه و به گژیاندا ده‌چێته‌وه، كه ڕه‌نگه له ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه و بگره كتێبه‌كانی تریشی، پانتاییه‌ك شك نه‌به‌ن ده‌ست به بیروباوه‌ڕی خۆیانه‌وه بگرن و نه‌كه‌ونه ژێر پرسیار و گومانه‌وه!".
حه‌سه‌ن به‌لاسم ڕۆماننووس و سینه‌ماكاری عێراقی، ساڵی 1973 له به‌غدا له دایك بووه. ئێسته له فینلاند نیشته‌جێیه. چه‌ندان كتێبی له ژانری چیرۆك، ڕۆمان، شیعر و سینه‌مادا بڵاو كراوه‌ته‌وه. ساڵی 1999 عێراقی جێهێشتووه و له سلێمانی گیرساوه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ هه‌ندێك سینه‌ماكاری كورددا، فیلمی "زامی كامێرا"ـی ده‌رهێناوه. كتێبه‌كانی ناوبانگی جیهانییان په‌یدا كردووه و بۆ چه‌ندان خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی پاڵێوراون، هاوكات به‌شێكی زۆریشیان بۆ سه‌ر زمانه زیندووه‌كانی دنیا هاتوونه‌ته وه‌رگێڕان. ساڵی 2014 وه‌ك یه‌كه‌م نووسه‌ری عه‌ره‌ب، خه‌ڵاتی ئیندپێندێنتی به‌ریتانیایی بۆ كۆمه‌ڵه چیرۆكی "پێشانگه‌ی ته‌رمه‌كان" بردووه‌ته‌وه. ڕۆژنامه‌ی گاردیان وه‌ك "باشترین نووسه‌ری عه‌ره‌ب كه له ژیاندایه" ناوی بردووه. "فه‌رهه‌نگه‌پیاو" یه‌كه‌م كتێبی چاپكراوی ئه‌وه. "ئه‌ڵڵا 99 (ڕۆمان)"، "پێشانگه‌ی ته‌رمه‌كان (كۆمه‌ڵه چیرۆك)" له دیارترین كتێبه‌كانی ئه‌ون.
زانیار عه‌لی ساڵی 1999 له شاری كه‌لار له دایك بووه. وه‌رگێڕ و ئه‌ده‌بیات به گشتی، ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌تی وه‌رده‌گێڕێت. تا ئێسته خاوه‌نی حه‌وت به‌رهه‌می چاپكراوه:
1.هێرمان هێسه/ ژیان و به‌رهه‌م/ وه‌رگێڕان (2017)
2.به‌خۆنازین لای نالی و موته‌نه‌بی/ لێكۆڵینه‌وه/ ئارام جه‌لال/ وه‌رگێڕان (2018)
3.كۆماری مریه‌م/ ڕۆمان/ وارد به‌در ئه‌لسالم/ وه‌رگێڕان (2019)
4.شیعرگه‌لێك؛ جه‌نگ له باخه‌ڵی شاعیرێكدا له بیری چوون/ شیعر/ جان دۆست/ وه‌رگێڕان/ (2019)
5.وه‌ك دره‌ختێك بیر ده‌كه‌مه‌وه/ شیعر/ عه‌بدولعه‌زیم فنجان/ وه‌رگێڕان (2020)
6.فه‌رهه‌نگی كوردیی وێنه‌دار/ فه‌رهه‌نگ بۆ منداڵان/ ماجیده ئه‌لحۆرانی/ وه‌رگێڕان و وردبینیی زمانه‌وانی (2021)
7.فه‌رهه‌نگه‌پیاو/ كۆمه‌ڵه‌ده‌ق/ حه‌سه‌ن به‌لاسم/ وه‌رگێڕان (2021)
چه‌ند به‌رهه‌مێكی چاپنه‌كراو:
1.ئومبێرتۆ ئێكۆ/ ژیان و به‌رهه‌م/ وه‌رگێڕان
2.سه‌ره‌تاكان (ڕیمۆرا)/ ڕۆمان/ غه‌سان حه‌مدان/ وه‌رگێڕان