"كۆشكه سووره‌كه" ڕۆمانێكی نوێی نووسه‌ر هیوا قادره و دوو ڕۆژی تر بڵاو ده‌بێته‌وه.
هیوا قادری نووسه‌ر بۆ "وشه" گوتی، "كۆشكه سووره‌كه" ڕۆمانێكی خه‌یاڵئامێزه، باس له دروستكردنی كۆشكێكی خه‌یاڵی ده‌كات له‌لایه‌ن سیاسییه‌كی كورده‌وه.
روونیشی كرده‌وه كه له رۆمانه‌كه‌دا چیرۆكی ساڵه‌كانی په‌ڕینه‌وه‌ی شۆڕشگێڕه‌كان ده‌گێڕێته‌وه له شاخه‌وه بۆ ناو دنیای مۆدێرن، له‌گه‌ڵ چه‌ندان چیرۆكی عه‌شق و تێگه‌یشتن له سێكسوالێت له ناو ئه‌و دنیا نوێیه‌دا.
هیوا قادر له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌كانی تره‌وه باسی له‌وه كرد، دووان له ڕۆمانه‌كانی "منداڵانی گه‌ڕه‌ك" و "ماڵی پشیله‌كان" كه وه‌رگێڕاون بۆ زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و فارسی، به‌تایبه‌ت ڕۆمانی "ماڵی پشیله‌كان، تا ئێسته دووجار له ئێران چاپ كراوه‌ته‌وه.
ڕۆمانی "كۆشكه سووره‌كه" 330 لاپه‌ڕه‌یه و له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ په‌خشی سه‌رده‌م چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه، به چواره‌مین رۆمانی نووسه‌ر داده‌نرێ كه خۆی خاوه‌نی 31 كتێبی شیعری و ئه‌ده‌بی و منداڵانه.
وشه/ ئاسان محه‌مه‌د