پێوەندی خواردنەوەی قاوە و نەخۆشییەكانی گورچیلە چییە؟

:: PM:06:35:15/11/2021 ‌

زۆر توێژینەوە باسی سوود و زیانەكانی خواردنەوەی قاوە لە رووی بڕ و كاتە جیاوازەكانی خواردنەوەی دەكەن، بە پێچەوانەی زۆرێك لەو توێژینەوانە، زانایان لە كۆلێجی هۆبكنز بلومبێرگ بۆ تەندروستی گشتی، رێنوێنی ئەوانە دەكەن قاوەی زۆر دەخۆنەوە بە كەمكردنەوەی، چونكە تووشی نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە دەبنەوە.

بەپێی توێژینەوەیەك لە گۆڤاری كۆمەڵەی ئەمەریكا بۆ نەخۆشییەكانی گورچیلە بڵاو كراوەتەوە، دەركەوت یەكێك لەو مادانەی لە هەرسكردنی قاوە و لەناو خوێن دروست دەبێت، تەندروستی گورچیلە بەگشتی لاواز دەكات، هیتریان پێوەندیان بە تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكانی گورچیلەوە هەیە، لە رووی فەرمانەكانییەوە.
لەكاركەوتنی گورچیلە دەبێتە هۆی بەرزیی پەستانی خوێن و نەخۆشییەكانی دڵ و سەكتەی مێشك
لەكاركەوتنی گورچیلەش دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی پاشماوەی ژەهراوی و شلەی زیاد لەناو لەش، ئەوەیش نەخۆشی مەترسیداری بەدواوە دێت، لەوانە بەرزیی پەستانی خوێن و نەخۆشییەكانی دڵ و سەكتەی مێشك. 

ئەنجامی توێژینەوەكە بۆ زانایانی جۆنز هۆبكنز جێی كتوپڕی بوو، چونكە لەگەڵ ئەنجامی توێژینەوەیەكی تر كە بەر لە شەش مانگ ئەنجامەكانی بڵاو كراوەتەوە پێچەوانە بوو، باسی ئەوەی كرد خواردنەوەی رۆژانەی سێ بۆ چوار كووپ قاوەی بێ كافایین، مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكانی جگەر و مردن بەو هۆیەوە كەم دەكاتەوە.

ئەگەرچی زانایان پێیان وایە ئەو ئەنجامانە پێویستیان بە سەلماندنی زیاترە، د. كیسی ریبهۆلز، بەشدارێكی توێژینەوە نوێیەكە دەڵێت، یەكێك لەو مادانەی پێوەستە بە قاوەوە كە كار لە گورچیلە دەكات، پێوەستیشە بە جگەرەوە.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل