بۆ قوتابیان گرنگە.. رۆژانە چەند سەعات بخوێنن؟

:: PM:07:35:16/11/2021 ‌

رەنگە كە باسی خوێندن دەكرێت، بۆچوونە باوەكە وایە قوتابی تا زیاتر بخوێنێت، ئەنجامی باشتری دەبێت، رەنگە ئەو وەڵامە رەچاوی جیاوازی نێوان قوتابییان و شێوازی خوێندن و قۆناغی خوێندنی نەكردبێت، جیا لە هەڵسەنگاندنی ئەو وەڵامە لە رووی زانستییەوە، بەڵام پێویستە قوتابیان چەند سەعات بخوێنن؟  
خوێندن بۆ سەعاتی زیاتر لەسەر حسێبی سەعاتەكانی پێویست دەبێت بۆ نوستن
توێژینەوەیەك ئاماژە دەكات زیادكردنی سەعاتەكانی خوێندن نابێتە هۆی بەدەستهێنانی ئەنجامی باشتر، بە پێچەوانەوە رەنگە كاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستی و توانای جەستەیی و مێشكی قوتابی دروست بكات، ماڵپەڕی "ستەدی ئینتەرناشیۆنال"، تایبەت بە بواری فێركردن كە بارەگای لە بەریتانیایە ئاماژەی كرد، توێژینەوەكە دەری خستووە سەعاتی زۆری خوێندن، واتە ئەو قوتابییە كاتی نییە بۆ وەرزشكردن، كە بۆ بەهێزكردنی توانای تێگەیشتن و تەركیز و بیرهاتنەوە گرنگە. 

زیاتر گوتی، خوێندن بۆ سەعاتی زیاتر زیانی دەبێ و ئەنجامی داواكراوی نابێت، چونكە لەسەر حسێبی سەعاتەكانی پێویست دەبێت بۆ نوستن، ئەوەیش كێشە لە رۆژی دوای ئەوە دروست دەكات، وەك تێگەیشتنی قسەی مامۆستا لەناو پۆل.

توێژینەوەكە گەیشتە ئەو ئەنجامەی پێویستە چارەسەرێكی ناوەند لەنێوان سەعاتی تەرخانكراو بۆ چالاكییە جۆراوجۆرەكانی ژیانی قوتابی بدۆزرێتەوە، واتە ئەو چالاكییانەی پێویستن بۆ تەندروستی جەستە و مێشك و هەمووی لە خزمەت بەدەستهێنانی ئەنجامی باش بێت، بۆیە گونجاوترین خشتە بریتییە لە 10.5 سەعات بۆ نوستن و 9.5 سەعات بۆ خوێندن و خواردن و سەیركردنی تەلەڤزیۆن، 2.5 سەعات بۆ چالاكیی جەستەیی سووك وەك رۆیشتن و كاری ماڵەوە و 1.5 سەعات بۆ وەرزشكردن و راكردن.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل