فایزەر رێی دا حەبی دژە كۆرۆنا لە 95 وڵات بەرهەم بهێنرێت

:: AM:10:23:17/11/2021 ‌
كۆمپانیای دەرمانسازی فایزەر رێی دا، حەبی چارەسەری كۆرۆنا كە مانگی رابردوو بەرهەمهێنانی راگەیاندبوو، لە 95 وڵاتی دنیا بەرهەم بهێنرێت.

ئامانجی كۆمپانیاكە ئەوەیە وڵاتانی كەمدەرامەت، ئاسانتر بتوانن سوود لە چارەسەرییەكانی كۆرۆنا وەربگرن و لەو رێیەوە رێژەی مردن بە كۆرۆنا كەم بكرێتەوە.

رێككەوتنەكە لەگەڵ رێكخراوێك واژوو كراوە بە ناوی MPB و 53% لە دانیشتووانی دنیا دەستیان بەو دەرمانە رادەگات، رێكخراوەكە بە پاڵپشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان چالاكی هەیە.

فایزەر لە بری رێدان بە بەرهەمهێنانی ئەو حەبە لە وڵاتانی دنیا هیچ پارەیەك وەرناگرێت.

بەگوێرەی بی بی سی، حەبی دژە كۆرۆنا بە رێژەیەكی بەرچاو لە كاریگەرییەكانی ڤایرۆسەكە بەتایبەتی لەسەر بەساڵاچووان كەم دەكاتەوە. فایزەر لە بری رێدان بە بەرهەمهێنانی ئەو حەبە لە وڵاتانی دنیا هیچ پارەیەك وەرناگرێت.

سەرەتای مانگی رابردوو كۆمپانیاكە رای گەیاندبوو، حەبێكی بەرهەم هێناوە كە مەترسییەكانی كۆرۆنا بە رێژەی 89% كەم دەكاتەوە، كاریگەرییەكی زۆری هەیە لە رزگاركردنی ئەوانەی تووشی كۆرۆنا دەبن.

فایزەر پێشتر بە هاوكاری بایۆن تێكی ئەڵمانیا، پێكوتەی بەرهەم هێناوە و بەرهەمەكەشی یەكێكە لە گرنگترین پێكوتەكان كە لە زۆربەی وڵاتانی دنیا بەكار دەهێنرێت ، ئەو شوێنانەی پێكوتەكەیان بەكار هێناوە، رێژەی مردن تێیاندا كەمی كردووە.



وشە - سلێمان تاشان