وه‌شانی نووسیار له چوارچێوه‌ی وه‌رزی بڵاوكراوه‌كانیدا، بڕیاره به‌مزووانه كتێبه شیعری (زمانم ده‌كێشمه‌وه) له نووسینی دیار سۆفی چاپ و بڵاو بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ی تشرینی دووه‌م، دیار سۆفی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، كتێبی "زمانم ده‌كێشمه‌وه"، له یه‌ك شیعری درێژ پێكدێ. زیاتر روونی كرده‌وه، له‌م كتێبه‌دا كاره‌كته‌رێك هه‌یه تووڕه‌یه له شوێن، شوێن ئازاری ده‌دات. شوێن به‌مانا فره‌وانه‌كه‌ی، واتا هه‌موو ئه‌و كه‌س و شتانه‌ی تێیدان. كاره‌كته‌رێك هه‌ست ده‌كات ئه‌و شوێنه هه‌ڵه‌یه بۆ ئه‌و، وه‌ك ماریا ڕیلكه ده‌ڵێت، چه‌ند خۆشه له جێیه‌ك بژیت خه‌ڵكه‌كه‌ی خوێنده‌وار بن. ئه‌م كاره‌كته‌ره كاره‌كته‌رێكی ڕیلكییه، بێزاره له نه‌خوێنده‌واری، له‌و مرۆڤانه‌ی ده‌بنه مایه‌ی بێزاری بۆی. ئازاری ده‌ده‌ن.
"شوێن چه‌قی كاركردنه له‌م شیعره‌دا، به‌ڵام ئه‌و له‌بری ئه‌وه بۆڵه بۆڵ ده‌نووسێت، ده‌یه‌وێ له‌ڕێی نووسینه‌وه شوێن ڕه‌خنه‌باران بكات" سۆفی وای گوت.
ئاماژه‌ی دا، "ئه‌م كتێبه له چه‌ند لایه‌نێكه‌وه ئیش ده‌كات له‌سه‌ر نامۆبوونی مرۆڤ. شیعره‌كه پێكدێ له چه‌ند به‌شێك، هه‌موو به‌شه‌كان شیعرێكی ته‌واو دروست ده‌كه‌ن، به جۆرێك به‌ره‌نگاری ده‌كات له‌و ئازاره‌ی ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه. تاكێكی ئازاردراومان هه‌یه، ئازاره‌كه‌ی ناشارێته‌وه، به‌ڵكو نمایشی ده‌كات، له‌ڕێی نووسینه‌وه جۆرێك له به‌ره‌نگاربوونه‌وه ده‌كات تا ئازاره‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه. شیعره‌كه به‌گشتی بۆ پێشاندانی ناڕێكی و برینی تاكه له كۆمه‌ڵگه‌دا به‌ده‌ست ئه‌وی تره‌وه".
دیار سۆفی له دایكبووی 1992ی كه‌لار. ده‌رچووی به‌شی ئابووری زانكۆی سلێمانی ساڵی 2016. خاوه‌نی به‌رهه‌مێكی چاپكراوه به‌ناوی "برینێكم به ڕوومه‌تی زه‌وییه‌وه" به‌رهه‌مێكی شیعرییه له ساڵی 2019 چاپ كراوه.
دیار له 21مین فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ، خه‌ڵاتی سێیه‌می شیعری وه‌رگرتووه بۆ ده‌قی "من به پێوه ده‌مرم"، له دووه‌مین فێستیڤاڵی تانجه‌رۆ خه‌ڵاتی دووه‌می شیعری وه‌رگرتووه بۆ تێكستی "ئاوێنه‌كان".