راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان له ئیسپانیا، هه‌ڵوێستی یانه‌ی بارسێلۆنایان له باره‌ی دهستبهربوونیان له یاریزانێكی ناوه‌ڕاستی یانه‌كه‌ی ئاشكرا كرد، كه به هۆی قه‌رزارییه‌وه ده‌یانه‌وێت ده‌ستبه‌رداری ببن.
به‌رنامه‌ی ئێلچرینگتۆی ته‌له‌ڤزیۆنی له ئیسپانیا، له چه‌ند سه‌عاتی رابردوو، ئاشكرای كرد یانه‌ی بارسێلۆنا بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ده‌ستبه‌رداری فره‌نكی دی یۆنگی یاریزانی ناوه‌ڕاستی یانه‌كه‌یان ببن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن رووبه‌ڕووی كێشه داراییه‌كان و قه‌رزه‌كانیان ببنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، دی یۆنگ یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ی بارسا، كه له لایه‌ن چه‌ندان یانه‌ی ئه‌وروپا داوای ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش وای له یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه كردووه بیر له فرۆشتنی بكه‌نه‌وه و پاره‌یه‌كی زۆریان لێی ده‌ستكه‌وێت.
له لایه‌كی تر رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دی یۆنگ نایه‌وێت بارسێلۆنا جێ بهێڵێت و ده‌یه‌وێت تا كۆتایی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌وێدا یاریی بكات.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی "دی یۆنگ بیر له رۆیشتن ناكاته‌وه، ئه‌و له بارسا دلخۆشه و هه‌ست ده‌كات له ماڵی خۆیه‌تی".
ده‌ستبه‌رداربوونی بارسا له دی یۆنگی هۆڵه‌ندی، ئه‌گه‌ر رووبدات، له‌به‌ر ئاستی هونه‌ریی یاریكردنی یاریزانه‌كه نییه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه یانه‌كه ده‌یه‌وێت به فرۆشتنی، پاره‌یه‌كی زۆری ده‌ستكه‌وێت و به‌شێك له قه‌رزه‌كانی بداته‌وه.