سه‌ره‌ڕای پێشكه‌وتنه ناوازه‌كانی بواری ته‌كنه‌لۆجیا، كه وایكردووه هه‌موو مرۆڤه‌كان له سه‌رتاسه‌ری دنیا بتوانن پێوه‌ندی به‌یه‌كتره‌وه بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی جیاوازی زمانه‌وه كێشه‌یه‌كی گه‌وره له نێوان مرۆڤه‌كان دروست بووه، له‌به‌ر ئه‌وه هیدفۆنێكی نوێ و تازه دروستكراوه ئه‌و كێشه‌یه بنه‌بڕ ده‌كات و به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ وه‌رگێڕانمان له زمانه‌كانه‌وه بۆ ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی دوو كه‌س كه زمانی یه‌كتر نازانن، له چركه‌یه‌كدا هه‌موو شتێك له‌یه‌كتر تێبگه‌ن و گفتوگۆی ورد و چڕ بكه‌ن.
زۆر به‌رنامه و ماڵپه‌ڕ هه‌ن كه وه‌رگێڕی ڕاسته‌وخۆی تێكست ده‌كه‌ن، زۆر ئهپلیكهیشنیش له مۆبایله‌كان بوونیان هه‌یه، به‌ڵام هیدفۆنێك كه ڕاسته‌وخۆ وه‌رگێڕی قسه بكات، كه‌موكوڕییه‌كی بواری ته‌كنه‌لۆجیا بوو، به‌ڵام ئێسته هیدفۆنی "پیلۆت" به ته‌واوی ئه‌و كێشه‌یه‌مان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كات.
هیدفۆنی
پیلۆت قه‌باره‌یه‌كی ته‌واو بچووكی هه‌یه و ده‌خرێته نێو گوێچكه‌وه، ئه‌و زمانه‌ی كه كه‌سی به‌رانبه‌رت قسه‌ی پێ ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ وه‌ریده‌گێڕێ بۆ ئه‌و زمانه‌ی كه تۆ لێی تێ ده‌گه‌یت و به ته‌واوی به‌سه‌ریدا زاڵیت.
ئامانج له دروستكردنی ئه‌و هیدفۆنه شكاندنی ئه‌و به‌ربه‌سته‌یه كه له نێو مرۆڤه‌كان له جیهان به‌هۆی جیاوازی زمانه‌وه دروست بووه، بۆیه پێویست ناكات كه كاتێكی زۆر خه‌ریكی فێربوونی زمانێكی تر ببیت، به‌ڵكو به كڕینی ئه‌و هیدفۆنه و پێوه‌ستكردنی به مۆبایلی زیره‌كه‌وه، ده‌توانی به‌و زمانه‌ی ده‌یزانیت، له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێك قسه بكه‌یت، كه به‌زمانی تری جیاواز قسه ده‌كه‌ن.
كۆمپانیای واڤێرلی لابس دروستكه‌ری ئه‌و هیدفۆنه ده‌ڵێ، ئێسته له وێبگه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌و جۆره هیدفۆنهی خستووه‌ته بازاڕه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وادارانی بتوانن بیكڕن و سوودی لێ وه‌ربگرن.