یانه‌ی بایرن میونشن دووه‌م شكستی له‌م وه‌رزه‌ی بۆندسلیگا دووچار بوو، كاتێك به یانه‌ی ئۆگسبۆرگ دۆڕا.
له ده‌ستپێكی گه‌ڕی 12ی خولی ئه‌ڵمانیا، شه‌وی رابردوو یانه‌ی بایرن میونشن له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به 1-2 گۆڵ به یانه‌ی ئۆگسبۆرگ دۆڕا.
ئه‌مه دووه‌م شكست بوو له‌م وه‌رزه‌دا، كه بایرن دووچاری ببێت، دوای ئه‌وه‌ی یاریی یه‌كه‌می له گه‌ڕی حه‌وته‌م له یاریگه‌ی خۆیدا به هه‌مان ئه‌نجام، به یانه‌ی ئینتراخت فڕانكفۆرت دۆڕاند.
به گوێره‌ی ئامار و ژماره‌كانی تۆڕی ئۆپتا، بایرن یه‌كه‌م جاره له دوای 2007 (14 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر)، به‌رانبه‌ر دوو تیپ ده‌دۆڕێت، كه له به‌شی خواره‌وه‌ی ریزبه‌ندیی خولی ئه‌ڵمانیان.
هاوكات بایرن میونشن له مێژووی بۆندسلیگادا 101 جار به‌رانبه‌ر تیپه‌كانی به‌شی كۆتایی ریزبه‌ندیی دۆڕاوه (ئه‌و تیپانه‌ی له ناوه‌ڕاستی ریزبه‌ند به‌ره‌و خواره‌وه‌ن).
ئه‌م شكسته‌ی بایرن ره‌نگه قورس له‌سه‌ری بكه‌وێت، به جۆرێك ئه‌گه‌ر دۆرتموند ئه‌مڕۆ له شتوتگارت بباته‌وه، یه‌ك خاڵ له بایرن دوور ده‌بێت و جیاوازیی نێوانیان زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه.