بڕیاره ئه‌مڕۆ ئێواره كۆڕێكی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه بۆ كتێبی "لیسا"ی مه‌هدی ساڵح له هه‌ولێر ساز بكرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 20ی تشرینی دووه‌م، سه‌عات سێی پاش نیوه‌ڕۆ له هۆڵی سه‌نته‌ری ئاڵا، كۆڕێكی ئه‌ده‌بی بۆ ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی "لیسا"ی مه‌هدی ساڵح به ئاماده‌بوونی خۆی به‌ڕێوه ده‌چێت.
"وشه" زانیویه‌تی كۆڕه‌كه پێكدێت له چه‌ند چالاكییه‌ك، له‌وانه وتارێكی نووسه‌ر و وتاری دكتۆر قه‌یس كاكلیش پێشكه‌ش ده‌كرێت، له‌باره‌ی ناساندنی ده‌قی "لیسا"یان ناساندنی زمانی ئه‌ده‌بیی "لیسا"وه.
دواتر وتاری "هێمن باجه‌ڵان" له‌سه‌ر چالاكی و ئه‌زموونی خۆی له خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی "لیسا" و ناساندنی زیاتری بۆ ده‌كات، هه‌روه‌ها ڕامیار جه‌وهه‌ر به‌ڕێوه‌بردن و پێشكه‌شكردنی رێوڕه‌سمه‌كه، هه‌روه‌ها دابه‌شكاری كتێبی "لیسا" به بڕی 100 دانه، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
شایانی باسه ساڵی 2001 له سه‌نته‌ری ئاڵا، پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبه‌كه ته‌نیا وه‌ك ده‌ستنووسێك له كه‌شێكی ئه‌ده‌بی جوان‌دا به موزیك و به‌ده‌نگی ڕزگار ئه‌مین و هێمن باجه‌ڵان و عومه‌ر، قه‌سیده‌ی لیسا خوێنرایه‌وه.
مه‌هدی ساڵح نووسه‌ر و شاعیره و كه‌سایه‌تییه‌كی گرنگی ئه‌ده‌بی كوردییه، قه‌سیده‌ی لیسا شیعری كوردیی برده قۆناغێكی تر، تا ئێسته‌یش به‌رده‌وام قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت و خوێندنه‌وه و توێژینه‌وه‌ی له‌باره‌وه ده‌كرێت، نووسه‌ر ئێسته خۆی له هه‌ولێر نیشته‌جێیه، ئه‌مڕۆ به‌واژووی خۆی كتێبه‌كه پێشكه‌شی هه‌وادارانی ده‌كرێت.