له یاریی دێربیی كه‌ته‌لۆنیا، یانه‌ی بارسێلۆنا به شێوه‌یه‌كی زه‌حمه‌ت بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد، كه یه‌كه‌م یاریی بوو بۆ چاڤی هێرناندێزی راهێنه‌ری نوێی بارسێلۆنا.
ئه‌مشه‌و "یه‌كشه‌م 20ی تشرینی دووه‌م" له گه‌ڕی 14ی لالیگای ئیسپانیا و له یاریی دێربیی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، یانه‌ی بارسێلۆنا له یاریگه‌ی خۆیدا به ئه‌نجامی 1-0 گۆڵ له یانه‌ی ئیسپانیۆڵی برده‌وه.
تاكه گۆڵی یارییه‌كه مه‌مفێس دێپای به لێدانی په‌ناڵتی له خوله‌كی 48 تۆماری كرد.
ئه‌مه یه‌كه‌م یاریی بوو بۆ راهێنه‌ری نوێی بارسێلۆنا چاڤی هێرناندێز، كه توانی له یه‌كه‌م هه‌نگاودا سه‌ركه‌وتوو بێت.
هاوكات یانه‌ی ئیسپانیۆڵ ئاستێكی باشی پێشكه‌ش كرد و له خوله‌كه‌كانی كۆتاییشدا نزیك بوون له‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه راست بكه‌نه‌وه.
له دوای یارییه‌كه‌ش رائول دی تۆماس یاریزانی ئیسپانیۆل ره‌خنه‌ی له ناوبژیوانی یارییه‌كه هه‌بوو، پێی وایه ئه‌م لێدانه سزایه‌ی هه‌ژمار كرا، دروست نه‌بوو.
بارسێلۆنا به‌م بردنه‌وه‌یه بووه 20 خاڵ و له پله‌ی نۆیه‌مه‌وه بۆ پله‌ی شه‌شه‌م سه‌ركه‌وت، هه‌روه‌ها یارییه‌كی دواخراویشی هه‌یه، یانه‌ی ئیسپانیۆڵیش له پله‌ی 11یه و 17 خاڵی هه‌یه.