به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی شانۆ له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌ما و شانۆ له به‌غدا پڕۆتۆكۆڵی لێكتێگه‌یشتن واژوو ده‌كه‌ن و كاری پێكه‌وه‌یی ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ی تشرینی دووه‌م، هیوا سووعاد به‌رێوه‌به‌ری شانۆی هه‌ولێر له به‌غدا پرۆتۆكۆڵی لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ، د.ئه‌حمه‌د مووسا به‌رێوه‌به‌ری سینه‌ما و شانۆ له به‌غدا واژوو كرد.
له‌وباریه‌وه، هیوا سووعاد سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و به‌رێوه‌به‌ری شانۆی هه‌ولێر، به "وشه"ی گوت، به‌شداریان له فێستیڤاڵی شانۆیی به‌غدا كردووه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌ما و شانۆی به‌غدا پڕۆتۆكۆڵی له‌یه‌كتێگه‌یشتنیان بۆ كاری هاوبه‌ش واژوو كردووه تا له داهاتوو كاری پێكه‌وه‌یی بكه‌ن.
هه‌روه‌ك دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه له داهاتوو له هه‌موو فێستیڤاڵه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا هه‌ردوو لا به‌شداری ده‌كه‌ن و ده‌توانن گرووپه شانۆییه‌كان له هه‌ردوو لا نمایشی خۆیان بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده له كوردستان چالاكی هونه‌ری و كولتووری پێشڤه‌چوونی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام بۆ به‌غدا پرسی گه‌شه‌سه‌ندنی شانۆ نوێیه و ماوه‌یه‌كی زۆره له‌وێ چالاكی شانۆیی و كولتووری ناكرێ.
هەولێر/ فەیسەڵ شێخانی