چی زووتر سەرنجی ژن بۆ لای پیاو رادەكێشێت؟

:: PM:08:12:22/11/2021 ‌

رەنگە پیاوان زیاتر و زووتر رەنگی چاو و رووخسار و لەشولاری ژن یان كەسایەتییەكەی سەرنجیان رابكێشێت، بەپێی بیركردنەوە و ئاست و عەقلیەتی پیاوەكە، بۆ ژنانیش لەشولار و باڵا و رووخساری پیاو یان كەسایەتی و ئاكار و عەقلەیەتی گرنگە، بەڵام خێراترین شت چییە كە سەرنجی ژن بۆلاری پیاو رادەكێشێت؟

بەپێی توێژینەوەیەك رەنگی چاو خێراترین شتە كە سەرنجی هەردوو رەگەز بۆ لای یەكتر رادەكێشێت، بۆ نموونە پیاوان زیاتر ژنی چاوشین و ژنانیش پیاوی چاوكاڵ (رەنگ تێر)، سەرنجیان رادەكێشێت، لە ماڵپەڕێكی ئەلیكترۆنی یەكترناسین دەركەوتووە ژنانی چاوشین زیاتر سەرنجی پیاوەكانیان راكێشاوە، لە بەرانبەر بە پیاوانی چاوكاڵ، ئەوەیش لەلایەن ماڵپەڕێكی ناوداری تایبەت بە هاوێنەی چاوی بەریتانییەوە ئاماژەی بۆ كراوە. 
كەسی بەرانبەر لە خۆشەویستێكت بچێت هۆرمۆنی سەرنجراكێشان چالاك دەبێت
بۆیە دەركەوتووە چاوەكان بە جیاوازی رەنگەكانیان خێراترین شتە سەرنجی رەگەزی بەرانبەر رادەكێشێت، دوای ئەوە شتەكانیتر دێن، هۆكاری ئەوەیش وەك لە گۆڤاری " femail "ی سەر بە رۆژنامەی "دەیلی مێڵ"ی بەریتانیدا هاتووە، ئەوەیش دوای راوێژكردن لەگەڵ شارەزایان لەوانەیش د. ئەلیكسەندەر لاپا، پزیشكی دەروونی كە ئاماژەی كرد، رەنگی چاوی كاڵ لە مێژوودا سەرنجراكێشتر بووە.

ئەو پزیشكە ئاماژە دەكات لە كۆندا ئەوانەی زیاتر بۆیەی میلانینیان لە خانەكانیان هەبووە، واتە رەنگی كاڵ، جا لە قژ یان چاو و پێستیان، زیاتر ژیاون و ئەگەری تەمەندرێژی و وەچەخستنەوەی زیاتریان هەبووە.

كریس پلێنیس، شارەزای بواری پێوەندی رەگەزەكان دەڵێت، ئەوانە سەرنجی ئێمە رادەكێشن كە لەخۆمان دەچن یان خۆشەویستانمان بیر دەهێننەوە، بۆیە كاتێك كەسی بەرانبەر لە خۆشەویستانمان دەچن، هۆرمۆنەكانی بەرپرسن لە سەرنجراكێشان چالاك دەبن و چاوەكانیش دیارترین سیمای رووخسارن، بۆیە دەری دەخات كە ئاخۆ كەسێك سەرنجی بەلاتەوە راكێشراوە. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل