بایدن بۆ هەڵبژاردنی 2024 خۆی دەپاڵێوێت

:: AM:10:16:23/11/2021 ‌
کۆشکی سپی بڵاوی کردەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ هەڵبژاردنی خولی داهاتووی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ساڵی 2024 خۆی دەپاڵێوێت.
جۆ بایدن کە تەمەنی 79 ساڵە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، پیگە جەماوەرییەکەی لاواز بووە و هەر ئەمەش نیگەرانی دیموکراتەکانی لێ کەوتووەتەوە، بۆیەش ئەو ئەگەرە بەهێز بووە بۆ خولی دووم خۆی نەپاڵێوێت.

جێن ساکی گوتەبێژی کۆشکی سپی بە فەرمی ئەوەی راگەیاند کە جۆ بایدن بۆ خولی داهاتووش خۆی دەپاڵێوێت. لەم دواییانەدا دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی ویلایەتی ڤیرجینیا تووشی شکست بوون کاتێک کاندیدی کۆماریخوازەکان سەرکەوت  و لە نیوجرسیش هیندەی نەمابوو دیموکراتەکان بدۆڕێن.

بەگوێرەی رادیۆ فەردا، پێشتر باس لەوە دەکرا، کامیلا هاریس، جێگری جۆ بایدن چانسی بەهێزی هەیە تا ببێتە پاڵێوراوی دیموکراتەکان بۆ خولی داهاتوو، بەڵام گوتەبێژەکە ئەو چانسەی کەم کردەوە.

دەری خستووە کە لایەنگرانی هاریس بۆ 28% کەمی کردووە.


راپرسی ئەم دواییەی رۆژنامەی یو ئێس تودەی و زانکۆی سانفولکیش، دەری خستووە کە لایەنگرانی هاریس بۆ 28% کەمی کردووە.

پێگەی سیاسی بایدن لە هەفتەی رابردووەوە دوای پەسندکردنی یەک تریلیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی وڵات کەمێک باشتر بووە. حکوومەتی بایدن خەریکی دانوستانە بۆ ئەوەی دوو تریلیۆن دۆلاری تر بۆ مەبەستی دابینکردنی کۆمەڵایەتی پەسند بکات.

بایدن بەتەمەنترین سەرۆکە لە مێژووی ئەمەریکا و لە دواین پشکنینیشدا پزیشکان گوتوویانە بایدن لە رووی تەندروستییەوە، هیچ کێشەیەکی نییە و دەتوانێت وڵات بەڕێوە ببات.

هەینی رابردوو بۆ ماوەی چەند سەعاتێک بایدن لە نەخۆشخانە پشکنینی بۆ کرا، لەو ماوەیەدا کامیلا هاریس بە شێوەی کاتیی بووە سەرۆکی ئەمەریکا.


وشە - سلێمان تاشان