ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی دانوستاندنه‌كانی ڤیه‌ننا و ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌كه‌وتنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بۆ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له بژاره‌كانی به‌رده‌ستی بایدن و حكوومه‌تی واشنتن ده‌كات، بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تاران له ئه‌گه‌ری شكستی دانوستاندنه‌كان و به‌رده‌وامی ئێران له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، هه‌موو ئاماژه و زانیارییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه كۆماری ئیسلامی ئێران، یان وردتر حكوومه‌تی نوێی ئێران به سه‌رۆكایه‌تیی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی كه نوێنه‌رایه‌تی توندڕۆكان ده‌كات، نیازی ئه‌وه‌یان نییه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ نێو ڕێككه‌وتنی 2015 وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران، بۆ دانانی سنوور و كۆتوبه‌ند له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوكی ئه‌و وڵاته.
وه‌ك به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و بۆچوونه، نیویۆرك تایمز نووسیویه‌تی، كه ئیسرائیل له ماوه‌ی ڕابردوو باوكی ئه‌تۆمی ئێرانی كوشت و بۆردمانی چوار دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانیشی كرد، به‌و هیوایه‌ی سیسته‌می ساردكردنه‌وه‌ی وێستگه‌كان له‌كار بخات و پێشڤه‌چوونی تاران له گه‌یشتن به دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی بوه‌ستێنێت، به‌ڵام تاران به خێرایی خه‌ریكی چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و چوار دامه‌زراوه‌یه و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆیشی چڕ كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم زۆر به‌رز بكاته‌وه و بتوانێ بۆمبی ئه‌تۆمی دروست بكات، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا و پشكنه‌رانی سه‌ر به ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوكی پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانیش گفتوگۆكانی ڤیه‌ننا به بنبه‌ست گه‌یشتوون، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی حوكمی وڵاتی گرته ده‌ست، شاندی دانوستاندكاری ئێران جیا له‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڤیه‌ننا به نیازن له كۆتایی ئه‌و مانگه له‌گه‌ڵ چین و ڕووسیا به جیا كۆ ببنه‌وه و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا په‌راوێز بخه‌ن.
ڕۆژنامه‌كه له زاری چه‌ندان به‌رپرس و دیپلۆماتكاری ئاگه‌دار له گفتوگۆكان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا هۆشداری به به‌رده‌وامی به ئیسرائیل داوه، تا نه‌بێته هۆكارێك بۆ شكستهێنانی گفتوگۆكانی ڤیه‌ننا و بیانوو نه‌داته ده‌ست تاران، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له گفتوگۆكان بدزێته‌وه، هه‌رچه‌نده ئیسرائیل به‌ڵێنی داوه و له هاوینی ڕابردووه‌وه هیچ ئامانجێكی له سنووری ئێران نه‌پێكاوه، به‌ڵام تاران هه‌ر به ساردی و ئارامییه‌كی زۆره‌وه مامه‌ڵه ده‌كات و ده‌یه‌وێ كات بكوژێت، تا توانای پیتاندنی یۆرانیۆم بگه‌یه‌نێته ئه‌و ئاسته‌ی كه بۆ به‌رهه‌مهێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی پێویسته.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێنج مانگ پێش ئێسته ئه‌مه‌ریكا گه‌شبین بوو به زیندووكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، به‌ڵام ئێسته به ته‌واوی نیگه‌ران و بێ ئومێدن، بۆیه له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه ئێسته ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران مردووه و هیچ پابه‌ندبوونێك له هه‌ردوولاوه به‌دی ناكرێت.
هه‌فته‌ی ڕابردوو عه‌لی باقریكانی دانوستاندكاری ئێران بۆ پرسی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كه هاوكات جێگیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیشه له پاریس گوتی، هیچ شتێكمان نییه له‌باره‌ی ده‌ستكردنه‌وه به دانوستاندنه‌كان بیڵێین، ناكرێ دانوستاندن بۆ هه‌ڵگرتنی سزا و گه‌مارۆی نایاسایی و نامرۆیی بكه‌ین. بۆ به‌رده‌وامیدان به‌و گفتوگۆیانه‌یش پێویسته سه‌رجه‌م سزاكان له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵبگیرێن و گره‌نتی ته‌واوه‌تیش هه‌بێت، كه له داهاتوو سه‌رۆكه‌كانی تری ئه‌مه‌ریكا نه‌توانن به ویستی تایبه‌تی خۆیان له ڕێككه‌وتنه‌كه بكشێنه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ كردی، له به‌رانبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا و جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نین كه ئه‌و مه‌رجانه‌ی ئێران جێبه‌جێ بكه‌ن.
به‌وهۆیه‌وه رۆبه‌رت مالی نێرده‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران ئاشكرای كرد، كه بژاره‌كه به ده‌ستی ئێرانه‌وه‌یه، كامه ڕێگه هه‌ڵده‌بژێرێت، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا پێشوازی لێ ده‌كات، پێویسته واشنتن و هاوپه‌یمانه‌كانیشی خۆیان ئاماده بكه‌ن، بۆ ئه‌و بژاره‌یه‌ی كه له نێوان دانوستاندن و نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو ڕێككه‌وتنه‌كه هه‌ڵیده‌بژێرێت. ئه‌گه‌ر تارانیش بژاره‌ی دیپلۆماسی و گفتوگۆ هه‌ڵنه‌بژێرێت، ئه‌وا واشنتن به دڵنیاییه‌وه به ڕێگه‌ی تر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات و قبووڵی ئه‌وه ناكات، كه تاران بۆمبی ئه‌تۆمی دروست بكات.
له‌باره‌ی بژاره‌كانی ده‌ستی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌گه‌ری شكستی ته‌واوه‌تی گفتوگۆكانی ڤیه‌ننا به‌رپرسانی واشنتن بۆ ڕۆژنامه‌كه ئاشكرایان كردووه، كه جۆرێك له هه‌ماهه‌نگی و ده‌نگی زۆرینه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا دروست بووه، تا هاوشێوه‌ی هێرشه‌كه‌ی ده‌یه‌ی پێشوو، هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره و هێرشێكی چڕی ئه‌لیكترۆنی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بكرێته سه‌ر ئێران.
له‌لایه‌كی تره‌وه، واشنتن و وڵاتانی ئه‌وروپا و ئیسرائیل خه‌ریكی تاوتوێی پلانی خۆیانن بۆ سنووردانان بۆ تاران له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوون له پیتاندنی یۆرانیۆم، به تایبه‌تیش سه‌پاندنی سزای گه‌وره‌تر و گه‌مارۆدانی گشتی و جیهانی به ڕووی تاران و تێكدانی ڕه‌وشی ناوخۆی وڵاته‌كه، ئه‌م بژارانه له نێوان كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به وردی گفتوگۆیان له‌سه‌ر كراوه.