10 ساڵ پێش ئێسته جیهانی ئینته‌رنێت به ته‌واوی ئارام و بێ كێشه بوو، به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ئێسته هه‌یه، ئه‌وكاته ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕووسیا بوو و بیرۆكه‌ی گه‌وره جه‌نه‌ڕاڵێكی نزیك له‌خۆی خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه به ناوی "ڤالێری گیراسیمۆڤ" به‌وه‌ی كه ئاماده‌كاری له ئێسته‌وه ده‌ستی پێ بكرێت، تا له داهاتوویه‌كی نزیك ڕووسیا توانای زۆر به‌هێزی له جه‌نگی ته‌كنه‌لۆجیا هه‌بێت و وه‌به‌رهێنانی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دروست بكرێ، تا ئامانجه‌كانی مۆسكۆی پێ بهێنرێته دی، بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات هێز و سوپای وڵاته‌كه بخزێننه نێو جه‌نگی خوێناوی، پوتین له‌و كاته‌وه ده‌ستی به بنیاتنانی ترسناكترین سوپا له سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك كرد، كه ئه‌وانیش بریتین له له‌شكرێكی گه‌وره‌ی هاككهرز و پسپۆر و شاره‌زای بواری ته‌كنه‌لۆجیا.
ئه‌و سه‌رمایه و وه‌به‌رهێنانه‌ی كه
پوتین له‌و هێزه نهێنییه‌ی خه‌رجی كردووه، زیاتر نه‌بێ كه‌متر نه‌بووه له بودجه‌ی ساڵانه‌ی سوپای ڕووسیا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش به ته‌واوی شاراوه و نادیارن و ناتوانرێ هیچ بهرپرسیاریهتییهكیان بخرێته سه‌ر شانه‌وه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش تا ئێسته بڕی 50 ملیار دۆلار له‌لایه‌ن مۆسكۆ له هێزی تارمایی خه‌رج كراوه، كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی توانا و لێهاتووی زۆر ناوازه و پێشكه‌وتوویان له‌بواری ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی و ته‌كنه‌لۆجیا و تۆڕی گه‌یاندن هه‌یه و به‌رپرسن له زۆربه‌ی ئه‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنیانه‌ی كه له چه‌ند ساڵی ڕابردوو له جیهان ڕوویانداوه.
ئه‌و سوپا شاراوه و پێشكه‌وتووه‌ی ڕووسیا به به‌رپرس له كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌با و په‌كخستنی تۆڕی كاره‌با له ئۆكرانیا و هێرشكردنه سه‌ر داتای نه‌خۆشخانه و بانكه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌ی كیڤ و هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و چه‌ندان كۆمپانیای تری ئۆكرانی و ئه‌ڵمانی و فڕه‌نسی و به‌ریتانی و ئه‌مه‌ریكی هه‌ژمار ده‌كرێت.
دروستكردنی هێزێكی له‌مجۆره ڕیشه‌یه‌كی قووڵتری هه‌یه و بۆ سه‌رده‌می سۆڤیه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری سۆڤیه‌ت "كه‌ی جی بی" كاتی خۆی هه‌موو كارمه‌ند و سیخوڕانی به‌جۆرێك ڕاده‌هێنا، كه به‌شێكی ئه‌ركه‌كانیان بریتی بێ له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك له ڕێی میدیای كلاسیكییه‌وه، كه ئه‌وكات زیاتر ڕۆژنامه و ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆن بوونیان هه‌بوو.
كاتێك ئینته‌رنێت پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و بوو به ئامرازێكی مۆدێرنی سه‌رده‌م و زۆرینه‌ی مرۆڤه‌كان و كۆمپانیا و حكوومه‌ته‌كان پێوه‌ی پێوه‌ستبوون و حكوومه‌تی ئه‌لیكترۆنی یان به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌لیكترۆنی له‌لایه‌ن زۆربه‌ی كۆمپانیا پێشكه‌وتوو و حكوومه‌ته‌كانی دنیا پشتی پێ به‌سترا، ئیتر ئه‌و كاره‌ی كارمه‌ندانی پێشووی كه‌ی جی بی ئه‌نجامیان ده‌دا، بۆ جیهانی ئه‌لیكترۆنی گوێزرایه‌وه، ئیتر سوپایه‌كی شاراوه‌ی زۆر پێشكه‌وتوو و پسپۆر له بواری هاككردن پێكهێنرا و زۆرترین بایه‌خی له‌لایه‌ن مۆسكۆ پێ درا و باشترین بودجه‌ی بۆ ته‌رخان كرا.
هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو له تۆڕی كاره‌با و گه‌یاندن و ئینته‌رنێت و دروستبوونی كێشه له داتای كۆمپانیاكان و نه‌خۆشخانه و بانك و میدیاكان له ئۆكرانیا دروست بوو، به هیچ شێوه‌یه‌ك له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكی نه‌بوون، بگره سه‌رجه‌میان هێرشی ئه‌لیكترۆنی ڕێكخراو بوون و ئه‌و سوپا تارماییه‌ی پوتین به‌رپرسیاری بوون، كه هه‌ندێجار به تارمایی كرملێن ناویان ده‌برێت.
هێرش و ئامانجه‌كانی ئه‌و سوپایه زۆر نهێنین و ته‌واوی جیهانیش ده‌گرنه‌وه، به تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی كه نه‌یاری مۆسكۆن و كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ڕووسیا هه‌یه، به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كان تا ئێسته به ده‌یان ملیار دۆلار له ئه‌نجامی هێرشی تارماییه‌كانی كرملێن به كۆمپانیا و حكوومه‌ته‌كانی جیهان گه‌یشتووه.
له دوای دروستكردنی هێزه‌كه له 10 ساڵی ڕابردوو، یه‌كه‌م ئه‌ركی ئه‌و له‌شكره تارماییه‌ی پوتین بریتی بوو له لێدان و وه‌شاندنی گورزی ئه‌لیكترۆنی له ته‌واوی لایه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی پوتین له ناوخۆی ڕووسیا و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كانیان یان داخستنیان و هه‌ركاتێكیش كه پێگه و ماڵپه‌ڕی نوێ دروست بكه‌نه‌وه، به‌هه‌مانشێوه هێرشیان ده‌كرێته‌وه سه‌ر و كۆتاییان پێ ده‌هێنرێ و كۆنتڕۆڵ ده‌كرێن.
هاككردن و هێرشی ئه‌لیكترۆنی دوای پێگه‌یشتن و ڕێكخستنی ئه‌و سوپایه بوو به باشترین و دڵخوازترین ئامرازی پوتین بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌یاران، دوای له‌ناوبردنی پێگه‌ی به‌رهه‌ڵستكارانی له ناوخۆی ڕووسیا، ئه‌و سوپایه بۆ لێدان له وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ڕووسیا یان كۆماره‌كانی پێشووی ناو یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت ڕاسپێردران، یه‌كه‌مجار توانیان سه‌رجه‌م تۆڕه‌كانی وڵاتی ئستۆنیا په‌كبخه‌ن، دواتر لیتوانیا، ئنجا جۆرجیا و قیرغزستان و كازاخستان و ئۆكرانیا.
ئۆكرانیا به كێڵگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی تواناكانی ئه‌و سوپایه هه‌ژمار ده‌كرێ و زۆرترین هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر، پاشان تواناكانی ئه‌و سوپایه له دژی ئه‌وروپا به‌كارهێنرا، پاش ئه‌وه‌ی له 2014 له ڕێی هه‌ڵه‌یه‌كی سیسته‌می ویندۆزه‌وه گه‌وره‌ترین گورزیان له ئه‌وروپا وه‌شاند، هێرشیان كرده سه‌ر سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا و حكوومه‌تی هۆڵه‌ندا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه دواتر هه‌موو توانای خۆیان خسته‌گه‌ڕ، تا له ڕێی هێرشی ئه‌لیكترۆنی و بڵاوكردنه‌وه‌ی زۆرترین هه‌واڵی ساخته كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا دابنێن، به گوته‌ی شاره‌زایان پوتین ئه‌و سوپایه به به‌هێزتر له چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌ژمار ده‌كات و هه‌موو كاتیش ئاماده‌ن بۆ هه‌ر فه‌رمانێك كه به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی و نائاشكرا له كرملێنهوه پێیان ده‌گات.