به‌رپرسانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێكی فڕه‌نسی ده‌ست پێ كرد، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌شقی تیپه‌كه‌یان وه‌ربگرێت.
رۆژنامه‌ی زه سه‌نی به‌ریتانی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كرده‌وه، یانه‌ی مانچێسته‌ر له‌گه‌ڵ رودی گارسیای راهێنه‌ری فڕه‌نسی گفتوگۆ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه مه‌شقی تیپه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ بگرێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، به‌رپرسانی مان یونایتد پێش یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی یانه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر ڤیاڕیال، پێوه‌ندییان به گارسیاوه كردووه.
رودی گارسیا پێشتر مه‌شقی به یانه‌كانی رۆما و لیۆن داوه و ناسراوه.
زه سه‌ن نووسیویه‌تی، هێشته ماوریسیۆ پۆچێتینۆی راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان، بژاره‌ی یه‌كه‌می مانچێسته‌ره بۆ ئه‌وه‌ی ببێته راهێنه‌ری تیپه‌كه‌یان، به تایبه‌تی بۆ سه‌ره‌تای وه‌رزی داهاتوو.
یانه‌ی مان یونایتد یه‌كشه‌می رابردوو، راهێنه‌ر ئولی گونار سۆڵشایه‌ری له مه‌شقی تیپه‌كه‌ی دوور خسته‌وه، ئێسته مایكڵ كاریك به شێوه‌یه‌كی كاتی راهێنه‌ری تیپه‌كه‌یه.