به ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له ڕێگه‌یه‌كی دووریت و تایه‌یه‌كی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت په‌نجه‌ر ده‌بێ و تایه یه‌ده‌گه‌كه‌یشت هه‌وای زۆر كه‌می تێدایه، به‌وهۆیه‌وه له چۆڵه‌وانی ده‌مێنیته‌وه، ئه‌گه‌ر تۆڕی مۆبایل كار بكات و پێوه‌ندی بكه‌یت، به هاناته‌وه بین، ئه‌وا به‌خت یاوه‌ری تۆیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له شوێنێك بیت، كه تۆڕی پێوه‌ندیكردنیش بپچڕێت، ئه‌وا ده‌ست له ئۆتۆمبێلی تر به‌رز ده‌كه‌یته‌وه، تا هاوكاریت بكه‌ن، ئه‌مه هه‌مووی به‌هۆی ئه‌و جۆره تایه باوه‌یه كه به تێكردنی هه‌وا ده‌توانرێ بخرێته ژێر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت، به‌ڵام ئه‌مانه له 2024 به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی كۆتایی دێت، له ئه‌نجامی پێشكه‌وتنی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا، كۆمپانیایه‌كی فڕه‌نسی جۆره تایه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێناوه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك پێویستی به هه‌وا نییه و به ڕۆیشتنی به‌سه‌ر ته‌نی نووك تیژ و زبریش كون نابێت.
ئه‌و تایه باوه‌ی ئێسته له جیهان بۆ ئۆتۆمبێله‌كان ده‌به‌سترێت، جیا له‌و كێشه زۆره‌كان كه تووشی شوفێری ده‌كاته‌وه و ساڵانه ده‌بێ بیگۆڕێت، به‌هۆی زۆر كونبوونی و به‌ركه‌وتنی به ته‌نی زبره‌وه، هاوكات به ته‌واویش دژی ژینگه‌پارێزییه، چونكه ساڵانه له سه‌رتاسه‌ری جیهان به ملیۆنان تایه‌ی له‌كاركه‌وتوو فڕێ ده‌درێن، یان ده‌سووتێنرێن و دووكه‌ڵه‌كه‌ی هه‌وا پیس ده‌كات، یان له‌سه‌ر زه‌وی ده‌هێلرێته‌وه و له‌گه‌ڵ خاك كارلێك ده‌كات، وه‌ك ئه‌و گۆڕستانه گه‌وره‌یه‌ی تایه‌كان كه له كوێت بوونی هه‌یه، بۆ ڕزگاربوون له كێشه زۆره‌كانی تایه‌ی پشتبه‌ستوو به هه‌وا و پاكڕاگرتنی زیاتری ژینگه و هه‌وا، كۆمپانیای میشلانی فڕه‌نسی، جۆره تایه‌یه‌كی زۆر ناوازه و پێشكه‌وتووی دروست كردووه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك پێویستی به هه‌وا نییه و به ته‌واوی دژه ته‌نی زبر و تیژه و به ئاسانی له‌كار ناكه‌وێت.
بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و جۆره تایه نوێیه له مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری ڕابردوو له پێشانگه‌ی میونشن بۆ ئۆتۆمبێل خرایه سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی جۆری مینی كۆپه‌ر و وه‌ك تاقیكردنه‌وه و نمایشكردن و ئاشكراكردنی ئه‌و داهێنانه زانستییه خرایه به‌رچاوی سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل و بازرگانان و سه‌ردانكه‌رانی پێشانگه‌كه، ئه‌مه پێشوازییه‌كی یه‌كجار زۆری لێكرا، به ته‌واویش پشتیوانی له‌و پرۆژه‌یه كرا، بۆیه كۆمپانیای میشلان خه‌ریكی په‌ره‌پێدانی زیاتر و به‌رهه‌مهێنانی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار فره‌وانی ئه‌مجۆره تایه نوێیه‌یه و بڕیاریشه له سه‌ره‌تای ساڵی 2024 به ده‌یان ملیۆن له‌و جۆره تایه‌یه بخاته بازاڕه‌كان و به كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی بفرۆشێته‌وه.
ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵه ئه‌و كۆمپانیایه توێژینه‌وه له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره تایه‌یه ده‌كات، تا بتوانێ شوفێر و خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كان له كه‌موكورتی و كێشه زۆره‌كانی تایه‌ی پشتبه‌ستوو به هه‌وا ڕزگار بكات و خزمه‌تێكی گه‌وره‌یش به پاراستنی ژینگه و هه‌وای گۆی زه‌وی بگه‌یه‌نێت، دواجاریش توانی سه‌ركه‌وتوو بێ و له سه‌رجه‌م تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌وجۆره تایه‌یه بێ كێشه و كه‌موكوڕی بووه، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بریتییه له به‌رهه‌مهێنان و خستنه بازاڕی.
تایه‌كه هاوشێوه‌ی تایه‌ی ئۆتۆمبێلی نێو یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانه و له ده‌رچه‌ی هه‌وایی و كونی تێدایه و هه‌وا به ناویدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش له تۆپه‌لێك لاستیكی به‌هێز و پێشكه‌وتوو دروستكراوه، كه به‌رگه‌ی سه‌رجه‌م دۆخه سه‌خته‌كان ده‌گرێت.
یریل رۆگێت به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پێوه‌ندییه‌كان و ته‌كنه‌لۆجیا له پێشانگه‌كه كه ئۆتۆمبێلی مینی كوپه‌ری كاره‌بایی به‌و جۆره تایه نوێیه تاقی كردووه‌ته‌وه ده‌ڵێ، جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ له‌كاتی لێخوڕین هه‌ستی پێناكرێت، به به‌راورد له‌گه‌ڵ تایه‌ی ئاسایی و پشتبه‌ستوو به هه‌وا، به پێچه‌وانه‌وه له ڕووی به‌هێزی و مانه‌وه و ژینگه‌پارێزی سوودی زۆرتره و به‌رگه‌ی زیاتر ده‌گرێت.
كۆمپانیای میشلان ناوی له تایه نوێكه ناوه "
UPTIS" كه كورتكراوه‌ی "سیسته‌می تایه‌ی ناوازه و دژه ته‌قین و كونبوون"ه به كوردییه‌كه‌ی، ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه تایه‌كه‌یان به هیچ شێوه‌یه‌ك كون نابێت، ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكی زۆر به‌هێزیش بێ و كون ببێت، ئه‌وا له ڕۆیشتن ده‌توانی به‌رده‌وام بیت، چونكه تایه‌كه له ناوه‌وه‌ی هیچ هه‌وایه‌كی تێدا نییه، كه خاڵی ببێته‌وه و نه‌توانێ ئۆتۆمبێله‌كه له‌سه‌ری بڕوات، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه كه شوفێری پاره‌ی كه‌متر خه‌رج ده‌كات، بۆ كڕینی تایه به‌شێوه‌ی ساڵانه، له ڕووی ئابوورییه‌وه سوودی زۆر به شوفێر ده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش سه‌لامه‌تتر ده‌بێ له كاتی لێخوڕین و به‌ركه‌وتن به ته‌نی زبر و تیژ. ئه‌مه‌یش وایكردووه كه داواكاری زۆر له‌سه‌ر كڕینی دروست ببێ و زۆرێك له كۆمپانیاكان داوای دروستكردنی بڕێكی یه‌كجار زۆر و خه‌یاڵی له‌وجۆره تایه‌یه ده‌كه‌ن.
له ڕووی زانستییه‌وه ئه‌و تایه‌یه له ئه‌له‌منیۆم و لاستیك دروستكراوه و ڕیشاڵی شووشه‌یشی تێدا به‌كارهاتووه، ئه‌مه وایكردووه كه زۆر نه‌رم و به‌هێز بێ و به‌رگه‌ی هه‌موو دۆخه‌كان بگرێ، هه‌ر له ڕۆیشتن و ستۆپكردن و ڕێ بڕین به‌سه‌ر شه‌قامی ته‌ڕ و خلیسكێنه‌ر، له سه‌رجه‌م ڕووه‌كانه‌وه چه‌ندان هێنده‌ی تایه‌ی ئاسایی و باو باشتره و به‌هێزتره، له‌به‌ر ئه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له دوای 2024ه‌وه ئۆتۆمبێله نوێكان به تایبه‌تی، سه‌رجه‌میان به‌وجۆره تایه‌یه‌وه بخرێنه بازاڕه‌كان.