یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی، له گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌رێكی به‌ڕازیلی بۆ ریزه‌كانی له مێركاتۆی ئه‌م زستانه‌دا نزیك بووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كرده‌وه، به‌رپرسانی بارسێلۆنا له هه‌نگاوه‌كانی كۆتایین بۆ گواستنه‌وه‌ی ئارسه‌ر كابرال هێرشبه‌ری به‌ڕازیلیی یانه‌ی بازلی سویسری.
كابرال ته‌مه‌نی 23 ساڵه و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بازل له هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت، بۆیه یانه‌كه‌ی بۆ ده‌ستكه‌وتنی پاره‌یه‌كی باش، ئاماده‌یه له مێركاتۆی ئه‌م زستانه‌دا ده‌ستبه‌رداری ببێت.
ئارسه‌ر كابرال ئاستێكی به‌رزی هه‌یه و له 24 یاریی ئه‌م وه‌رزه له خول و جامی سویسرا و هه‌روه‌ها جامی كۆنفرانسی ئه‌وروپا، 23 گۆڵی كردووه و 8 ئه‌سیستیشی كردووه، بۆیه له لایه‌ن راهێنه‌ری هه‌لبژارده‌ی به‌ڕازیلییش بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كراوه.
هه‌روه‌ها یاریزانه‌كه جێی بایه‌خی یانه‌ی تره، له‌وانه‌ش هێرتابه‌رلینی ئه‌ڵمانی و لیدز یونایتدی ئینگلیزی.
گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه بۆ بارسا پێده‌چێت 15 تا 20 ملیۆن یۆرۆ بكه‌وێت، ئه‌م پاره‌یه‌ش له لایه‌ن یانه‌كه‌وه دابین ده‌كرێت و زۆر قورس نییه.
بارسێلۆنا كێشه‌ی له هێرشبردندا هه‌یه و تیپه‌كه به زه‌حمه‌ت گۆڵ ده‌كات، بۆیه چاڤی ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌ی تیپه‌كه‌ی بكات.