كاردانه‌وه‌كان دژی سووكایه‌تی به ئاڵای كوردستان له خۆپێشاندانه‌كانی سلێمانی به‌رده‌وامه، په‌رله‌مانتارێك داوا ده‌كات یاسایه‌كی تایبه‌ت هه‌بێ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سووكایه‌تی به هێما نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كه‌ن.
خه‌دیجه عومه‌ر مزووری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، ئاڵای كوردستان هێمای نیشتمانی گه‌لی كورده، هه‌زاران پێشمه‌رگه بۆ به به‌رز هێشتنه‌وه‌ی و پاراستنی، خوێنی خۆیان ڕشتووه، هیچ كه‌س و گرووپێك بۆی نییه سووكایه‌تی به ئاڵای كوردستان بكات.
ئه‌وانه‌ی وشه‌ی سووكایه‌تی به‌رانبه‌ر پێشمه‌رگه و ئاڵا به‌كار ده‌هێنن سزا بدرێن
روونیشی كرده‌وه كه لیژنه‌یه‌ك لێكۆڵینه‌وه ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی سووكایه‌تییان به ئاڵای كوردستان كردووه، تا ده‌ستنیشان بكرێن و سزا بدرێن.
مزووری پێی وایه، ده‌بێت ئه‌وانه‌ی وشه‌ی سووكایه‌تی به‌رانبه‌ر پێشمه‌رگه و ئاڵا به‌كار ده‌هێنن سزا بدرێن، نابێت چیتر ڕێ بدرێت سووكایه‌تی به سیمبوله‌كانی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن، بۆیه پێمان باشه یاسایه‌ك هه‌بێت هه‌ركه‌س سووكایه‌تی بكات به ئاڵا و خاك و پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ناوخۆ و هێما نیشتمانییه‌كان، سزا بدرێن.
له خۆپێشاندانه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی سلێمانی، له‌لایه‌ن گرووپێكی ناو خۆپێشاندانه‌كه‌وه سووكایه‌تی به ئاڵای كوردستان كرا، ئه‌وه‌یش خه‌ڵكی كوردستانی تووڕه كرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێوشوێنی یاسایی گرته‌به‌ر و په‌رله‌مانیش لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێناوه.
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز هه‌ورامی