نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا پشتیوانی خۆی بۆ ژنانی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه كه ئه‌مڕۆ به بۆنه‌ی 25ی نۆڤێمبه‌ر ڕۆژی جیهانی نه‌هێشتنی توندوتیژی به‌رانبه‌ر ژنان بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تویته‌كه‌دا نووسیویه‌تی، " له ڕۆژی جیهانی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ئافره‌تاندا، هه‌موو جۆره توندوتیژی و گێچه‌ڵ و پێشێلكارییه‌ك له هه‌ركات شوێن و له هه‌ر ئاستێكدا بێت به‌رانبه‌ر ژنان ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و دژی ده‌وه‌ستینه‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، " وه‌ك هه‌میشه پابه‌ندین به پشتیوانیكردن و پاراستنی مافه‌كانی ئافره‌تان".
په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه كه دوێنی هه‌ڵمه‌تێكی 16 ڕۆژی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رانبه‌ر به‌ژنان له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نرا.