په‌كه‌كه به ئاشكرا سه‌لماندی كه ده‌ستیان له خۆپێشاندانه‌كانی چه‌ند ڕۆژی رابردووی سلێمانی هه‌بووه، هاوكات به هۆی گرتنی چه‌ند كه‌سێكیشیانه‌وه هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن و داوای ئازادكردنیان ده‌كه‌ن.
له چه‌ند ڕۆژی رابردوو خۆپێشاندانی خوێندكارانی زانكۆ له سلێمانی به‌رێوه‌چوو، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا بۆ داواكاری مافه‌كانیان بوو، به‌ڵام دواتر تاقمێكی په‌كه‌كه و گرووپی له‌لازار خزانه ناو خۆپێشاندانه‌كانه‌وه و ئاراسته‌كه‌یان گۆڕی و كه‌وتنه سووكایه‌تی به هێماكانی كوردستان و ئاڵای كوردستان.
په‌كه‌كه، ماوه‌یه‌كی زۆره له سلێمانی ده‌یه‌وێ هه‌ژموونی خۆی بسه‌پێنێ، ره‌وشی شاره‌كه‌یشی بۆ كاركردنی رێكخستنه‌كانی و میدیاكانی قۆستووه‌ته‌وه، بۆیه له‌گه‌ڵ هه‌ر جووڵه‌یه‌كی نائاسایی ده‌یانه‌وێ ئاڵۆزی زیاتر دروست بكه‌ن ره‌وشی كوردستان تێكبده‌ن.
په‌كه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی یه‌كێتی كردووه
له‌چوارچێوه‌ی خۆپێشاندانه‌كاندا، دوو كادیری په‌كه‌كه به‌ناوه‌كانی " به‌رهه‌م له‌تیف و بڕوا ئه‌سعه‌د" كه له‌لایه‌ن میدیای په‌كه‌كه‌وه به ڕۆژنامه‌نووس ناسێنراون له‌لایه‌ن ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی سلێمانییه‌وه گیراون و "هه‌وڵی هاندانی ئاڵۆزیان" داوه. ئه‌و مامه‌ڵه‌ی یه‌كێتی به‌رانبه‌ر ئه‌و دیرانه په‌كه‌كه‌ی توڕه كردووه، بۆیه هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن و قوباد تاڵه‌بانی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
به‌پێی قسه‌ی میدیا نافه‌رمییه‌كانی سلێمانی، په‌كه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی یه‌كێتی كردووه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و كردانه‌ی كه به‌رانبه‌ر كادیران و به‌رپرسانیان له‌و سنووره ده‌كرێ، بۆ ئه‌و كاره‌یش قوباد تاڵه‌بانی به تۆمه‌تبار ده‌زانن.
هه‌رچه‌نده له ڕابردوویشدا په‌كه‌كه هه‌وڵی زۆریداوه سلێمانی به‌كاربێت، به‌ڵام ئێسته به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه" ده‌ركه‌وتووه، ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌ریلای هێناوه‌ته شارباژێر و سنووره‌كه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر حاڵه‌تێكدا هێرش بكه‌ن.
په‌كه‌كه به‌و كردانه‌ی ئێسته له سنووری سلێمانی ده‌یكات، سه‌لماندی كه ده‌ستی له تێكدان و ئاژاوه‌گێڕی هه‌یه، چونكه به‌رانبه‌ر گرتنی دوو كادیری كه‌وته هه‌ڕه‌شه‌كردن له یه‌كێتی و ئه‌وه‌یشی تا ئێسته جێی سه‌رنجه كه یه‌كێتی هیچ وه‌ڵامێكی توندی ئه‌و گرووپه چه‌كداره‌ی نه‌داوه‌ته‌وه.