مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له یاریزان حجی عه‌بدولسه‌لام ڕێكانی پاڵه‌وانیی ئاسیا بۆ له‌شجوانیی كرد كه به‌م دواییانه مێدالی زێڕینی له پاڵه‌وانێتی له‌شجوانی ئاسیا له به‌یرووتی پایته‌ختی لبنان به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ی تشرینی دووه‌م، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌ت، سه‌رۆكی حكوومه‌ت، پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له یاریزان حجی ڕێكانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و پاڵپشتیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ یاریزانانی كوردستان و بواری وه‌رزشی به گشتی دووپات كرده‌وه.
پێشتر پاڵه‌وانیی ئاسیا بۆ له‌شجوانی سه‌ردانی پارێزگاری دهۆكی كرد، هاوكات له ئاكرێ له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێ كرا.