سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له لاهوور جه‌نگی، نهێنییه‌كی شه‌وی ڕابردووی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لاهوور و براكانی ئاشكرا كردووه كه له‌وێ دووپات له‌سه‌ر رووخاندنی ماڵی جه‌لال تاڵه‌بانی به هاوكاری په‌كه‌كه كراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌مڕۆ زانیارییه‌كانی گه‌یانده "وشه" و ده‌ڵێ، دوێنێ شه‌و لاهوور به براكانی گوتووه ڕوخانی ماڵی جه‌لال تاڵه‌بانی چه‌ند رۆژێكی ماوه یان ده‌بێت برۆنه هه‌ولێر یان شه‌ڕی ناوخۆ له‌ناو یه‌كێتی و ئێمه و یه‌كێتی دروست ده‌بێت.
ده‌یان مه‌فره‌زه‌ی چه‌كداری په‌كه‌كه ئێسته له‌ناو شار‌و شارۆكه‌كانی سلێمانین
لاهوور دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه ده‌یان مه‌فره‌زه‌ی چه‌كداری په‌كه‌كه ئێسته له‌ناو شار‌و شارۆكه‌كانی سلێمانین و ئاماده‌ن بۆ یارمه‌تیدانی هه‌ر جووڵه‌یه‌ك.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه پۆڵاد و لاهوور و چه‌ندان كه‌سی نزیكی بوون، لاهور گوتوویه‌تی "ئێمه له راگه‌یاندن و خوده‌رخستن بێده‌نگ بوین، به‌ڵام ئه‌و ماوه‌یه‌ی ڕابردوو كارێكی باشمان كردووه و رێكخستمان هه‌یه".
داوایشی كردووه كه خۆپێشاندانه‌كان زیاتر له‌ناو سه‌نته‌ری شاری سلێمانی به‌رده‌وام بن و ئه‌گه‌ر خه‌ڵكیش ببێته قوربانی له‌ناو خۆپێشانده‌ران ئه‌وه زۆر له به‌رژه‌وه‌ندییه. ئێسته گومان هه‌یه كه لاهوور جه‌نگی و داروده‌سته‌كه‌ی چه‌ند خۆپێشانده‌رێك بكوژن و بریندار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه به‌ره‌و كه‌شێكی خراپ ببه‌ن.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ "وشه" ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه كه په‌كه‌كه هێزی هێناوه‌ته نزیك سلێمانی و ده‌یانه‌وێ گه‌مارۆی یه‌كێتی بده‌ن.