مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، له‌سه‌ر پرسی كۆچبه‌ران چه‌ند زانیارییه‌كی تر ده‌خاته ڕوو، باس له‌وه ده‌كات، ئه‌وانه‌ی كۆچیان كردووه ته‌نیا خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت نه‌بوون، به‌ڵكو به‌شێكیان ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و هه‌مووشیان ڤیزایان هه‌بووه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان كه به‌رده‌وام له خه‌می كۆچبهراندایه، داوای كردووه، هه‌مووان پێكه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه بكه‌ن كه له سنووره‌كانی نێوان بێلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا گیریان خواردووه. وه‌ك هه‌میشه‌یش له خراپی دۆخی په‌نابه‌ران نیگه‌رانه به‌تایبه‌ت منداڵان.
له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو رۆژنامه‌ی ( Frankfurter Allgemeine Zeitung -FAZ) و (DieWelt)ی ئه‌ڵمانی له په‌راوێزی كاره‌كانی كۆڕبه‌ندی "دایه‌لۆگی مه‌نامه2021" كه تایبه‌ت بوو به ئاسایشی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، باس له‌وه ده‌كات كه حكوومه‌تی هه‌رێم، پێشبینی درووستبوونی ئه‌و كێشه‌یه‌ی له سه‌ر سنووری بێلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا نه‌كردووه، به‌ڵكو كێشه‌كه له پڕ دروست بووه، ئه‌وه‌یش كاتێك زانرا خه‌ڵكێكی زۆر له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ره‌و بێلاڕووسیا كۆچیان كردووه.
ئه‌وروپییه‌كان هه‌وڵێكی زۆریان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ڕێگریكردن له لێشاوی كۆچ بۆ وڵاته‌كانیان
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا زانیاری خستووه‌ته ڕوو ده‌ڵێ، ئه‌وانه‌ی كۆچیان كردووه، ته‌نیا خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت نه‌بوون، به‌ڵكو به‌شێكیان ده‌وڵه‌مه‌ندبوون و هه‌مووشیان ڤیزایان هه‌بووه و به شێوه‌یه‌كی یاسایی و ئاسایی له ڕێی فڕۆكه‌وه گه‌شتیان كردووه، به‌شێكیان چوونه‌ته ئیمارات و توركیا و له‌وێوه گه‌شتیان كردووه و ڕاسته‌وخۆ له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕوویان له بێلاڕووسیا نه‌كردووه.
مه‌سروور بارزانی پێی وایه، ئه‌وروپییه‌كان هه‌وڵێكی زۆریان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ڕێگریكردن له لێشاوی كۆچ بۆ وڵاته‌كانیان له سنووری بێلاڕووسیاوه، هیوایشی خواست هه‌وڵی هاوشێوه بده‌ن بۆ چاره‌سه‌ری هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و كێشه‌یه له مه‌ودای كورت و درێژدا.
" ئێمه پێویستمان به پشتیوانییه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تۆڕه تاوانكاره‌كان، ئه‌وانه‌ی كه خه‌ڵكی ئێمه به نایاسایی و قاچاغ ده‌گوازنه‌وه بۆ ئه‌وروپا و فریویان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌و گه‌شته مه‌ترسیداره، ئه‌و تاوانكارانه ته‌نیا هه‌ڕه‌شه نین بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو بۆ هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپا مایه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیین" مه‌سروور بارزانی وا ده‌ڵێ.
به‌شێكی تری قسه‌كانی تایبه‌ت كردووه به گه‌شه‌سه‌ندنی عێراق و له‌وباره‌یشه‌وه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی ئه‌وروپا به‌گشتی، كاری زیاتر بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه، هه‌روه‌ها پێویسته پابه‌ندییه‌كانیان زیاتر بكه‌ن له باره‌ی هاوكاری و گه‌شه‌سه‌ندنی عێراق.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، عێراق وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده و پێویستی به هاوكاری دارایی نییه و سامانی پێویستی هه‌یه، به‌ڵام ئێمه پێویستییه‌كی زۆرمان به‌وه هه‌یه كه پشتیوانی له چاكسازییه پێویسته‌كان بكرێت له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به ڕژدی كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كراوه. له‌م دیمانانهیشی كه بڵاو كراونه‌ته‌وه، مه‌سروور بارزانی به نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڕوانێته ململانێ سیاسییه‌كانی به‌غدا و ئه‌و ڕه‌وشه‌ی دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی ئۆكتۆبه‌ری 2021ی له عێراق هاتووه‌ته ئاراوه.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت، باسی له‌و كێشه و گرفتانه كردووه كه دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ڕوو ده‌ده‌ن و كاریگه‌رییه‌كی وێڕانكهرانهی به سه‌ر دۆخی عێراقدا ده‌بێت، چونكه وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌بێ بزانن كه له كاتی كشانه‌وه‌یاندا، عێراق بۆ عێراقییه‌كان به‌جێناهێڵن، به‌ڵكو بۆ ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ی به‌جێ ده‌هێڵن، كه به‌رژه‌وه‌ندی و به‌های هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵیاندا نییه.