ئه‌مڕۆ شه‌موو 27ی تشرینی دووه‌م، پێشبڕكێیه‌كی ماراسۆن له ژێر ناوی "راكردنی ئومێد" ئه‌نجام درا و ئامانج تێیدا پاڵپشتیكردن بوو بۆ تووشبووانی شێرپه‌نجه له هه‌ولێر.
ماراسۆنه‌كه به به‌شداریی وه‌زیری ته‌ندروستی، پارێزگاری هه‌ولێر، قائیمقامی هه‌ولێر و كونسڵی فه‌ڵه‌ستین له كوردستان و ده‌یان كه‌سایه‌تی و ژماره‌یه‌كی زۆری وه‌رزشوانان و ئاره‌زوومه‌ندانی وه‌رزش به‌ڕێوه‌چوو.
ماراسۆنه‌كه له لایه‌ن رێكخراوی ئه‌ربیل ماراسۆن رێكخرا، كه به گشتی 700 كه‌س تێیدا به‌شداربوون، كه داهاته‌كه‌شی پێشكه‌شی نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی بۆ تووشبووانی شێرپه‌نجه ده‌كرێت.