ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
له‌م رۆژانه‌دا گله‌ییه‌كی زۆرم ده‌كه‌وێته به‌رچاو، كه له لایه‌ن هانده‌رانی یانه‌كانی كوردستانه‌وه ده‌كرێت، به هۆی ئه‌وه‌ی یاریی یانه‌كانیان له خولی نایابی عێراق ناگوازرێته‌وه بۆ ته‌له‌ڤزیۆن و ئه‌و كه‌ناڵه‌ی مافی په‌خشكردنی یارییه‌كانی كڕیوه، به ئاره‌زووی خۆی یارییه‌كان ده‌گوازێته‌وه و زیاتریش بایه‌خ به یانه به‌ناوبانگه‌كانی عێراق و هه‌روه‌ها یانه‌ی شاره عه‌ره‌بییه‌كانی عێراق ده‌دات.
ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه له عێراقی عه‌ره‌بی و له‌و عه‌قڵه‌ی له سه‌ری به‌رپرسانی میدیای عێراقی و ته‌نانه‌ت به‌رپرسان و تاكی عه‌ره‌بی عێراقیشدا هه‌یه.
ئه‌وان هێشته وه‌ك پاشكۆ و هاووڵاتی پله دوو سه‌یری كورد و یانه‌كانی كوردستان و ته‌نانه‌ت تاكی كوردیش ده‌كه‌ن.
بۆیه كاتێك كه‌ناڵی كوردی ناچێته پێش بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كان و بینه‌ری وه‌رزشی پێ گرنگ نییه، ئیتر ده‌بێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه بیت كه‌ناڵێكی عێراقی به ئاره‌زووی خۆی چی بیه‌وێت، ئه‌وه‌ت پێشكه‌ش بكات.
لێره‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر میدیای خۆمان و تێگه‌یشتنی ئه‌وان بۆ ئه‌م بابه‌ته.
پێم وایه، عه‌قل و تێگه‌یشتنی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه ئاسمانییه كوردییه‌كان، هێشته نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی ئه‌وه‌ی، له‌وه تێبگه‌ن وه‌رزش و گواستنه‌وه‌ی یاری و پێشبڕكێی وه‌رزشی كارێكی چه‌نده گرنگه، هێشته ئاماده‌نین هه‌زار دۆلار بۆ گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كان و كڕینی ڤیدیۆی ئه‌نجامی یارییه‌كان خه‌رج بكه‌ن، به‌ڵام ئاماده‌ن به‌رهه‌مێكی دۆكیۆمێنتاریی وڵاتێكی تر، كه له‌سه‌ر ئاژه‌ڵی دارستانه‌كانه، یان چیرۆكی ژیانی هیندییه سووره‌كانه، به 5 هه‌زار دۆلار له ده‌ستی دوو بكڕن، كه دوو سێ جاریش په‌خش ده‌كرێ و ته‌واو.
ئه‌زموونمان زۆره و له‌م ساڵانه‌ی دواییدا زۆر شتمان بینی، كه‌ناڵی كوردی و خاوه‌ن و مودیره‌كانیان، هێشته عه‌قڵیان به گرنگیی وه‌رزش ناشكێ، خۆ ئه‌مه‌ش پاشخان و تێگه‌یشتنی ده‌سه‌ڵاتیشه بۆ وه‌رزش و بۆ ئه‌وان گواستراوه‌ته‌وه، ئه‌وه نییه وه‌رزشی كوردستان له‌وپه‌ڕی وێرانی و داڕووخاندایه، ئه‌وه نییه چاكسازی له زۆر بوار ده‌كرێ، به‌ڵام له وه‌رزشدا ناكرێ.
پێم وایه وه‌رزش سفری پاش فاریزه‌ش نییه له ئه‌جێندای ده‌سه‌ڵات و میدیای باڵاده‌ستدا، هێشته هه‌روه‌ك كه‌مالیات و پڕكردنه‌وه‌ی كات سه‌یر ده‌كرێت، بۆیه ده‌بینین نه به‌رنامه‌یه‌كی جیددی بۆ وه‌رزش و نه كاتێكی پێویست و گونجاو بۆ وه‌رزش هه‌یه، به تایبه‌تی له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كاندا، ته‌نانه‌ت رێگه ناده‌ن ره‌خنه‌ی جیددیش له‌م بواره‌دا هه‌بێت و ده‌یان كه‌سیان هێناوه‌ته‌پێش، كه فڕیان به وه‌رزش و گرنگییه‌كه‌ی نییه.
هه‌روه‌ها له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ر و بزنسمانی كوردیشه‌وه وه‌رزش هیچ نییه، كچه به‌ناو مۆدێلێك یان گۆرانبێژێك له هه‌زار یانه گرنگتره، ئه‌وه‌تا له هیچ یاریگه‌یه‌كی كوردستان ریكلامی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی كوردستان نابینین، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر درێسی چه‌ند یانه‌یه‌كیش ریكلامی كۆمپانیایه‌كی گه‌وره ده‌بینین، ئه‌وه به‌شێكی زۆرمان ده‌زانین ئه‌و ریكلامه به خێر و به واسیته‌ی حزب و به ده‌ست ماچكردن به‌و یانانه دراون.
ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌گه‌ر نموونه‌یه‌كی زیندوو وه‌ربگرین، عه‌ره‌بی كه‌نداو، كه ئێمه پێمان وایه دواكه‌وتوون و ته‌نیا پاره‌یان هه‌یه، ئه‌وه ده‌بینین چه‌ند ساڵێكه، چ له‌سه‌ر ئاستی ده‌سه‌ڵاتی باڵا و چ له ئاستی میدیای زه‌به‌لاح و هه‌روه‌ها له ئاستی تێگه‌یشتن و دارشتنی ستراتیژ بۆ داهاتوو، هه‌روه‌ها له بواری وه‌به‌رهێنان و بزنسدا، چ بایه‌خێكی گه‌وره‌یان بۆ وه‌رزش و ئینته‌رته‌یمنتی وه‌رزشی هه‌یه.
له وڵاتانی كه‌نداو، كه ئاستی وه‌رزشیان هه‌ر هێنده‌ی ئێمه پیشكه‌وتووه، ساڵانه به ملیاران دۆلار بۆ وه‌رزش و پێشخستنی وه‌رزش و سه‌رقاڵكردنی گه‌نجان به وه‌رزش له هه‌موو بواره‌كانیدا خه‌رج ده‌كرێت، ده‌یان تۆڕی هه‌واڵ و په‌خشی ته‌له‌ڤزیۆنییان دامه‌زراندووه، له‌سه‌ر ئاستی زۆر باڵا خزاونه‌ته ناو وه‌رزشی ئه‌وروپا و وه‌به‌رهێنانی پێشخستنی مرۆیی و بازرگانی تێدا ده‌كه‌ن.
لێره‌ش له 30 ساڵی رابردوودا ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان، هیچ پرۆژه‌یه‌كیان بۆ پێشخستنی وه‌رزش نه‌بووه، راسته پاره‌یه‌كی زۆر له ساڵانی رابردوودا خه‌رج كرا، به‌ڵام بێ بنه‌ما و بێ ستراتیژ بوو، بۆیه‌ش بێ به‌رهه‌م بوو.
نه‌مده‌ویست بابه‌تی نه‌گواستنه‌وه‌ی یاریی یانه‌كانی كوردستان له ته‌له‌ڤزیۆنه عێراقییه‌كان، په‌ل بكێشێت بۆ ئه‌جیندای حكوومه‌ت بۆ وه‌رزش و تێنه‌گه‌یشتنی میدیای كوردی له‌م بابه‌ته، به‌ڵام له هه‌موو دنیا ئه‌م كاره به پاڵپشتیی گه‌وره‌ی حكوومه‌ت و بازرگانانی تێگه‌یشتوو، هه‌روه‌ها خاوه‌ن روئیایه‌كی دوورمه‌ودا ده‌كرێت، چونكه ئه‌م جۆره كارانه سه‌رمایه‌كی باشی دارایی و مرۆیی ده‌وێت و له سه‌رووی ئه‌وانیشه‌وه تێگه‌یشتن و باوه‌ڕهێنان به‌وه‌ی ده‌توانیت به وه‌رزش و میدیایه‌كی پێشكه‌وتووی وه‌رزشی، خزمه‌تی وڵات و نه‌ته‌وه‌كه‌ت بكه‌یت و داهاتوویه‌ك بنیات بنێیت.