ئیمباپێ كتێبه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئاشكرای كرد، كیلیان ئیمباپێی ئه‌ستێره‌ی فڕه‌نسی ئه‌و ده‌سته‌واره‌یه‌ی له لایه‌ن ریال مه‌دریده‌وه پێشكه‌شی كرابوو، دڕاندوویه‌تی.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئه‌مڕۆ شه‌موو 27ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كرده‌وه، كیلیان ئیمباپێ كتێبێكی له باره‌ی ژیانی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه تایبه‌ته به منداڵانی ته‌مه‌ن بچووك و به وێنه چیرۆكی ژیانی خۆی تێدا باس كردووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، كتێبه‌كه زیاتر له 200 لاپه‌ڕه‌یه، وێنه‌ی سۆنه‌ری خۆی تێدایه كاتێك له سكی دایكی بووه له ساڵی 1998، كه هاوكات بووه له‌گه‌ڵ بردنه‌وه‌ی مۆندیال له لایه‌ن زیدان و هاوڕێیه‌كانی له هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا، تا ئه‌و كاته‌ی خۆی له ته‌مه‌نی 20 ساڵی له‌گه‌ڵ تیپی وڵاته‌كه‌ی بووه براوه‌ی مۆندیال له 2018.
ئیمباپێ له كتێبه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها سه‌ردانیكردنی خۆی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید باس كردووه، كاتێك به منداڵی چووه بۆ ئه‌وێ و وێنه‌ی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ گرتووه و به دایكی گوتووه، خۆشترین رۆژی ژیانی بووه.
له كتێبه‌كه‌دا ئه‌وه ئاشكرا كراوه، زیدان وێنه‌ی ئیمباپێی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ به‌یه‌كه‌وه گرتووه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه و یه‌كه‌مجاره باس ده‌كرێت، له كتێبه‌كه‌دا ئاشكرا كراوه، له ساڵی 2017 ریال مه‌درید ده‌سته‌واره‌یه‌كی پێشكه‌شی ئیمباپێ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیی به یانه‌كه‌یانه‌وه بكات، به‌ڵام ئه‌و له‌گه‌ڵ دایكی ده‌سته‌واره‌یه‌كه‌یان دڕاندووه له پێناو ئه‌وه‌ی روو بكاته یانه‌ی پاریس سانجێرمان.
ئیمباپێ ئێسته ئامانجی یه‌كه‌می یانه‌ی ریال مه‌دریده و میدیاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن، هاوینی داهاتوو یاریزانه‌كه پێوه‌ندیی به ریال مه‌دریده‌وه ده‌كات.