بەزاوا نەبوو و خۆی كوشت

:: PM:08:56:27/11/2021 ‌

بەدەر لە هەموو كێشەكانیتر و سەرەڕای خۆشی و شادی هەمووان لە رۆژی گواستنەوە، یەكێك لەو كێشانەی لە هزری زاوایە بابەتی بەزاوابوونە، واتە بەجێگەیاندنی ئەركی زاوایەتی لە یەكەم شەوی هاوسەرگیریدا، لە میسر گەنجێك لە شەوی هاوسەرگیریدا خۆی دەكوژێت، هۆكارەكەیش ئەوەیە بەزاوا نەبووە.

وەك میدیاكانی میسر بڵاویان كردووەتەوە، زاوایەك لە ناوچەی بەدرەشین دوای چەند سەعاتێك لە چوونی بۆ ناو شوقەكەی دوای هاوسەرگیریكردن، بووكەكەی لە ژوورەكەی جێ هێشتووە و لە چێشتخانە خۆی داوەتە بەر چەقۆ، بەوهۆیەوە و بەر لە گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە. 
بەر لە هاوسەرگیری دۆخی دەروونی باش نەبووە
بنكەی پۆلیسی بەدرەشین زانیاری لە نەخۆشخانە بەدەست گەیشتووە كە تەرمی گەنجێكی 26 ساڵی گەیشتووەتە ئەوێ و بەهۆی برینی سكییەوە گیانی لەدەست داوە، ئەوەیش دوای سەعاتێك لە شەوی هاوسەرگیرییەكەی، لەكاتی لێكۆڵینەوەدا دایكی زاوا و خوشكەكەی رایان گەیاندووە ئەو دوای بەتەنیا مانەوەی لەگەڵ بووكەكەی لە شوقەكەیان، خۆی كوشتووە.

لێكۆڵینەوەكان ئاماژە دەكەن هۆكاری رووداوەكە ئەوە بووە كە ئەو گەنجە نەیتوانیوە بەزاوا ببێت، بۆیە لە ژوورەكەیدا جێی هێشتووە و چووەتە دەرەوە، بەهۆی دواكەوتنیشی بووكەكە بەدوایدا چووە و لە حەمام لەناو خوێندا ئەوی دۆزیوەتەوە، لێكۆڵینەوەكان دەریانخستووە كە بووكەكە داوای یارمەتی لە كەسوكاری زاوا كردووە و ئەوانیش بردوویانەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەر لە گەیشتنی بەوێ گیانی لەدەست داوە.

هەر لە لێكۆڵینەوەكاندا ماڵباتی زاوا باسی ئەوەیان كردووە كە بەر لە هاوسەرگیری، كوڕەكەیان بەدەست حاڵەتێكی دەروونی ناڵاندوویەتی، ئەوان پێیان وا بووە بە هاوسەرگیریكردنی دۆخی تەندروستی باشتر دەبێت. بۆیە كەسیان تۆمەتبار نەكرد و رووداوەكە وەك تاوان هەژمار نەكرا.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل