خۆی له هیچ ئۆتۆمبێلێكدا به‌بێ هۆ گڵۆپی بزوێنه‌ر داناگیرسێت، هه‌ڵبوونی گڵۆپی بزوێنه‌ر له‌سه‌ر داشبۆڕدی ئۆتۆمبێل هۆكاری خۆی له پشته، باوترین كێشه‌یش به‌تایبه‌تی له ئۆتۆمبێلی ئه‌مه‌ریكی و چینی، كێشه له حه‌ساسی گزۆس و كێشه له به‌ردی گزۆس و سیستمی Evapa'' هه‌یه. به‌ڵام رۆژانه گوێمان لێ ده‌بێ كه شۆفێران ده‌بینن گڵۆپی بزوێنه‌ر داگیرساوه، به‌بێ شاره‌زایی ده‌ڵێن هۆكاری خراپی كوالێتی به‌نزینه، به‌ڵام ئه‌مه له راستییه‌وه دووره.
له‌مباره‌یه‌وه ئاراس ئه‌حمه‌د شاره‌زای بواری میكانیكی و كاره‌بایی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی داگیرسانی گڵۆپی بزوێنه‌ر، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خراپبوون و تێكچوونی ''حه‌ساسی گزۆس'' كه بریتییه له حه‌ساسێكی كاره‌بایی، به‌كار دێت بۆ دیاریكردنی رێژه‌ی ئۆكسجین له‌و هه‌وایه‌ی له گزۆسی ئۆتۆمبێل ده‌رده‌چێت، كه كار له‌سه‌ر زیاد و كه‌می به‌نزین ده‌كات له كاتی ده‌رچوونی له نۆزڵه‌كانی بزوێنه‌ردا.
داگیرسانی گڵۆپی بزوێنەر بێ هۆ نییە
ئه‌وه‌یشی گوت، ئه‌م حه‌ساسه رێژه‌ی به‌كاربردنی به‌نزین دیاری ده‌كات به‌هۆی ئه‌و هه‌وایه‌ی كه له گزۆسه‌كه ده‌رده‌چێت، واتا ئه‌گه‌ر رێژه‌ی ئۆكسجین له‌ناو ئه‌و هه‌وایه‌ی ده‌رده‌چێ له گزۆس كه‌م بێت، ئه‌وا راسته‌وخۆ ئاماژه بۆ عه‌قڵی ئۆتۆمبێل ده‌نێرێت كه رێژه‌یه‌كی زۆر به‌نزین له نۆزڵه‌كان ده‌رده‌چێت و هه‌وا كه‌مه. له‌م كاته‌دا عه‌قڵه‌كه كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌نزین و زیادكردنی هه‌وا بۆ ناو بزوێنه‌ره‌كه ده‌كات.
هۆشیاریش ده‌دات و ده‌ڵێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێژه‌ی ئۆكسجین له‌ناو هه‌وای گزۆس زیاد بێت، ئه‌وا دووباره ئاماژه بۆ عه‌قڵه‌كه ده‌نێرێت تا به‌نزینه‌كه زیاد بكات و هه‌واكه كه‌م بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بزوێنه‌ره‌كه باشترین هێز و كاركردنی هه‌بێت.
شێوازی چاره‌سه‌ركردن ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێ، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه، پێویسته سه‌ره‌تا ئۆتۆمبێله‌كه له‌ڕێی كۆمپیوته‌ره‌وه بپشكنی بۆ دیاریكردنی حه‌ساسه‌كه، چونكه ئۆتۆمبێل هه‌یه دوو حه‌ساسی هه‌یه و هه‌یه چوار حه‌ساسی هه‌یه، ئه‌و حه‌ساسه‌ی ته‌واو نییه بۆت دیاری ده‌كات، تۆیش یان خاوێنی ده‌كه‌یته‌وه یانیش ده‌یگۆڕی، به‌گوێره‌ی حاڵه‌ته‌كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌یت.