له خولی ئیسپانیا یاریی لووتكه له نێوان ریال مه‌درید و سێڤییا ده‌كرێت و سۆسیدادیش ئه‌ركی له كه‌ته‌لۆنیا ئاسان نییه، ئه‌نجامه‌كانی ئه‌مڕۆ جیاوازیی له پله‌كانی پێشه‌وه‌دا دروست دةكةن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ی تشرینی دووه‌م، له گه‌ری 15ی لالیگای ئیسپانیا یاریی گرنگ و به‌هێز دێنه ئه‌نجامدان.
یاریی لووتكه و هه‌ره‌به‌هێز له مه‌دریده، كاتێك یانه‌ی ریال مه‌دریدی پێشه‌نگ، میوانداریی یانه‌ی سێڤییای خاوه‌ن پله‌ی سێیه‌م ده‌كات.
ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه ئاماده‌یه، ته‌نیا هازارد، به‌یڵ و سیبایۆس یاریی ناكه‌ن، ئه‌وانیش هیچیان یاریزانی سه‌ره‌كیی نین، كه‌واته چاوه‌رێی یارییه‌كی به‌هێز ده‌كرێت.
ریال مه‌درید به 30 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌مه و سێڤییاش به 28 خاڵ له پله‌ی سێیه‌مه.
ئانچیلۆتی بۆ یاریی ئه‌مڕۆ پێده‌چێت به‌م پێكهاته‌یه یاریی بكات:
گۆڵپارێز: كۆرتوا
به‌رگری: مێندی، میلیتاو، ناچۆ، كارڤاخال
ناوه‌ڕاست: كرووس، كاسیمێرۆ، مۆدریچ
هێرشبردن: ڤینیسیۆس، بنزێما و رۆدریگۆ.
یانه‌ی سێڤییا له لای خۆیه‌وه خۆی ئاماده كردووه كێشه بۆ ریال مه‌درید دروست بكات و پله‌ی یه‌كه‌می لێ وه‌ربگرێت.
هاوكات تیپی دووه‌می ریزبه‌ندی، كه ریال سۆسیداده و 29 خاڵی هه‌یه، ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ئه‌ركی ئاسان نییه، كاتێك به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئیسپانیۆڵ یاریی ده‌كات.
ئه‌م دوو یارییه‌ی ئه‌مڕۆ، پێده‌چێت ئه‌نجامه‌كانیان ئه‌و هاوبه‌شییه نزیكه‌ی هه‌رسێ یانه له پله‌كانی پێشه‌وه بگۆڕێت و جیاوازیی خاڵه‌كان بگۆڕێت.
جێی سه‌رنجه ریال مه‌درید جگه له‌م یارییه، یارییه‌كانی داهاتووشی له خولی ئیسپانیا ئاسان نییه و له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رانبه‌ر یانه‌كانی "بیلباو، سۆسیداد" یاریی ده‌كات دواتریش به‌رانبه‌ر ئاتلێتیكۆ مه‌درید" یاریی ده‌كات، بۆیه ئه‌مڕۆ پێویستی به بردنه‌وه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی پله‌ی یه‌كه‌م بۆ خۆی بپارێزێت.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی لالیگای ئیسپانیا:
ریال بێتیس – لێڤانتی 16:00
ئیسپانیۆل – ریال سۆسیداد 18:15
قادێش – ئاتلێتیكۆ مه‌درید 20:30
ریال مه‌درید – سێڤییا 23:00.