بڕیارە سبەی لە هەولێر شانۆگەریی "مردن" نمایش بكرێ، لەلایەن چوار ئەكتەر كارەكانی بۆ كراوە و دەرهێنەری شانۆگەرییەكەش دەڵێت، لە بەردەم باغی شاریش ئەو شانۆگەرییە پێشكەش دەكرێ.
ئەمڕۆ یەكشەم 28ـی تشرینی دووەم، خەرمان هیرانی دەرهێنەری ئەو شانۆگەرییە، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، شانۆگەریی "مردن" لە چوار وەرز لە ئامادەكردن و دەرهێنانی خۆمە، ئەو شانۆگەرییە بە شانۆگەریی سەرشەقام ناسراوە و لە هەڵمەتی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان پێشكەش دەكرێ .
باسی لەوەش كرد، ئەو شانۆگەرییە لە نواندنی بەیان زەریفی و تەلار هیرانی و بەیان ئەحمەد و فەریدە ئەحمەد پێشكەش دەكرێ.
لەبارەی كاتی پێشكەشكردنی ئەو دەرهێنەرە ڕای گەیاند، لە ڕۆژی 29ـی تشرینی دووەم لە هوتێل چوارچرا پێشكەش دەكرێ، لە ڕۆژی 30 تشرینی دووەم لە بەردەم باغی شار هەولێر پێشكەش دەكرێ، ئامانج لەو شانۆگەرییە بۆ نمایشكردن و نەهێشتنی توندوتیژیی ژنانە، كە بەهۆی داونەریتی كۆمەڵگە دەچەوسێنرێنەوە.
فەیسەڵ شێخانی