نه‌یمار دا سێلڤا ئه‌ستێره‌ی پاریس سانجێرمان له یاریی ئه‌مڕۆی تیپه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر یانه‌ی سانت ئیتیان به سه‌ختی دووچاری پَكان بوو.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ی تشرینی دووه‌م، له گه‌ڕی 15ی خولی فڕه‌نسا، یانه‌ی پاریس سانجێرمان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به 3-1 گۆڵ له یانه‌ی سانت ئیتیانی برده‌وه.
له یارییه‌كه‌دا و له خوله‌كی 84 نه‌یمار دا سێلڤای ئه‌ستێره‌ی به‌ڕازیل و پاریس دووچاری پێكانێكی قورس هات و له تاو ئازاره‌كه‌ی له ناو یاریگه هاواری ده‌كرد.
پێكانه‌كه‌ی نه‌یمار له گۆزینگی چه‌پیدایه و له ناو یاریگه چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ كرا، دوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌شی، نه‌یمار بینراوه به دارشه‌قه رۆیشتووه و وێنه‌كه‌ی له سۆشیال میدیا بڵاو كرایه‌وه.
نه‌یمار پێشتریش له گۆزینگی پێیدا پێكانی قورسی دووچار بووه، كه چه‌ند مانگێك له یاریگه‌كان دووركه‌وتبووه‌وه.
هێشته له باره‌ی پێكانی ئه‌مجاره‌ی، یانه‌ی پاریس سانجێرمان هیچ زانیارییه‌كی رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام به پێی ئه‌و ده‌ركه‌وتن و ئه‌و هاواركردنه‌ی نه‌یمار له ناو یاریگه، پێده‌چێت دووركه‌وتنه‌وه‌ی له یاریگه‌كان ماوه‌یه‌كی زۆر بخایه‌نێت.