لە تایلاند فێستیڤاڵی مەیموونەكان بەڕێوە دەچێت

:: AM:10:20:29/11/2021 ‌
پارێزگاری لۆب بۆری لە تایلاند، فێستیڤاڵی مەیموونەكان بەڕێوە دەبات كە ئەو فێستیڤاڵە، ساڵانێكە لەو وڵاتە بەڕێوە دەچێت، بەڵام سێ ساڵە بەهۆی كۆرۆناوە وەستابوو.

پێگەی "ئەهرام" كە پێگەیەكی ئەلیكترۆنیی رۆژنامەی رۆژانەی "ئەلئەهرام"ی میسرییە، ئەمڕۆ دووشەم 29ی تشرینی دووەم بڵاوی كردووەتەوە، لە تایلاند زۆرترین مەیموونی تێدا دەژین و هاوكات لەلایەنی هاووڵاتییانی وڵاتەكەوە، بایەخێكی زۆریان پێ دەدرێت، بۆیە ساڵانە فێستیڤاڵی تایبەت بۆ مەیموونەكان بەڕێوە دەبەن.

پێگەكە ئاماژەی داوە كە جۆر و رەگەزی مەیموونەكان لەو وڵاتە زۆرن، بەڵام لەناو هەموو ئەوانە زیاتر، جۆرێكە پێی دەگوترێ "مەكاك" و كلكی درێژە، بۆیە لەو فێستیڤاڵەكەدا هەژاران مەیموونی مەكاك بەشدار پێ دەكەن و چەندان میوەی جۆراوجۆریان پێشكەش دەكەن.

لەو فێستیڤاڵەدا وەزیری گەشتەوەریی تایلاند و پارێزگاری شاری لۆب بۆری بەشدارییان كردووە، ئەوانیش وێڕای بەشدارانی فێستیڤاڵەكە، میوە بە مەیموونەكان دەدەن كە ساڵان لەو فێستیڤاڵەدا، سەتان تۆن میوەی جۆراوجۆر پێشكەشی مەیموونەكان دەكرێت.

وێڕای هەموو ئەوانە، چەندان تیمی ڤێتێرنەری لەو فێستێڤاڵە بەشدار دەبن تا وریای دۆخی تەندروستیی مەیموونەكان بن.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د