كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی، رای گه‌یاند هیچ شتێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد مه‌حاڵ نییه.
رۆناڵدۆ له دوای یاریی لووتكه‌ی شه‌وی رابردووی تیپه‌كه‌ی، كه به 1-1 گۆڵ له‌گه‌ڵ چێڵسی له پرێمه‌رلیگ یه‌كسان بوون، له تۆڕی توویته‌ر وێنه‌یه‌كی داناوه و نووسیویه‌تی "رێگه‌یه‌كی درێژمان له پیشه، هیچ شتێكیش مه‌حاڵ نییه كاتێك بۆ مانچێسته‌ر یونایتد یاریی ده‌كه‌یت".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "تا كۆتایی به دوای ئامانجه‌كانمان هه‌نگاو ده‌نێین"
رۆناڵدۆ له یاریی شه‌وی رابردوو به شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شداریی نه‌كرد، به‌ڵكو له گێمی دووه‌مه‌وه هاته ناو یاریگه.
مانچێسته‌ر شه‌وی رابردوو یارییه‌كی باشی پێشكه‌ش كرد و له ناو له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ چێڵسیی پێشه‌نگ یه‌كسان بوو، ئێسته‌ش تیپه‌كه له پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندییه و 18 خاڵی هه‌یه.