مووچەی سێ‌ مانگی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەكرێ‌

:: PM:01:35:29/11/2021 ‌
ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا، شایستە داراییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگەكانی چوار و پێنج و شەشی ساڵی 2021، خەرج بكات.

ئەمڕۆ دووشەم 29ـی تشرینی دووەم، لە بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا شایستە داراییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگەكانی چوار و پێنج و شەشی ساڵی 2021، خەرج بكات.

باس لەوەش كراوە، پارەكە بۆ بڕوانامەی بەكالۆریۆس و سەرووی بەكالۆریۆس، بڕی 550 هەزار دینارە، بڕوانامەی دیپلۆم بڕی 450 هەزار دینارە.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بڕیاری دا كە مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی لە بری وانە بكرێتە مووچە، ئەوەیش یەكێك بوو لە داواكارییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ و بۆیان جێبەجێ‌ كرا.

پێشتر ساڵانە بۆ مامۆستایانی وانەبێژی لەلایەن حكوومەت، بڕی 10 ملیار دیناریان بۆ خەرج دەكرا، ئێستە هاوشێوەی مووچە ئەو پارەیان پێ‌ دەدرێ‌. 




وشە - رامیار جەواد