كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگالی، پاسكال فێریی سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵی به درۆ خسته‌وه و رای گه‌یاند، كه‌سێكی درۆزنه.
پاسكال فێری بۆ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز قسه‌ی كردبوو، كه گوتبووی "رۆناڵدۆ ته‌نیا یه‌ك ئاواتی هه‌یه، ئه‌ویش كاتێك واز له یاریكردن ده‌هێنێت، ژماره‌ی بالۆن دۆره‌كانی له هی مێسی زیاتر بێت".
رۆناڵدۆ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ی تشرینی دووه‌م، له فه‌یسبوكی خۆی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی پاسكال له باره‌ی منه‌وه باسی كردووه، درۆیه و ناوی من بۆ بره‌وپێدانی ناوی خۆی و پۆسته‌كه‌ی به‌كار هێناوه".
هه‌روه‌ها گوتی: "جێی قبوڵ نییه كه‌سێكی به‌رپرس له خه‌ڵاتێكی وا به‌ناوبانگ، به‌رانبه‌ر كه‌سێك به‌و شێوه‌یه قسه بكات، كه هه‌موو كات رێزی گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ و خه‌ڵاتی بالۆن دۆری گرتووه".
رۆناڵدۆ ده‌ڵێت: فێری ئه‌مڕۆش درۆیه‌كی كردووه، بیانووی ئاماده‌نه‌بوونی من له ئاهه‌نگی بالۆن دۆر به‌وه هێناوه‌ته‌وه، كه گوایه پێویسته من كه‌ره‌نتین بكرێت، به‌ڵام ئه‌مه راست نییه".
كریس گوتی: "هه‌موو كات پیرۆزباییم له‌و كه‌سانه كردووه خه‌ڵاته‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنن، ئه‌مه‌ش له ژێر رۆشنایی ئه‌م رۆحه وه‌رزشییه‌ی له سه‌ره‌تای كاروانی وه‌رزشیمه‌وه هه‌مه و یارییه‌كی پاكم كردووه".
"بۆیه پیرۆزباییان لێ ده‌كه‌م، چونكه من رێگریی كه‌س ناكه‌م، بۆ خۆم یاریی ده‌كه‌م و بۆ خۆم و ئه‌و تیپانه‌ی یاریی تێدا ده‌كه‌م، بردنه‌وه تۆمار ده‌كه‌م و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌شی كه ده‌یانه‌وێت من به سه‌ركه‌وتوویی ببینن" رۆناڵدۆ وای نووسیوه.
ئه‌ستێره‌كه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد باسی ئه‌وه‌شی كردووه، هیوا و ئامانجی ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان و كیشوه‌ره‌كان نازناو له‌گه‌ڵ تیپی وڵاته‌كه‌ی و یانه‌كه‌ی نازناو بباته‌وه و ببێته نموومنه‌یه‌كی به‌رز بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببنه یاریزانی پیشه‌گه‌ر.
رۆناڵدۆ ده‌ڵێت: ده‌مه‌وێت ناوم له مێژووی تۆپی پێدا به پیتی زێڕ بنووسمه‌وه".
رۆناڵدۆ، كه ئێسته ته‌مه‌نی 36 ساڵه، خاوه‌نی 5 خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینه "بالۆن دۆر"، كه ئه‌مشه‌و خه‌ڵاتی ساڵی 2021 دابه‌ش ده‌كرێت و رۆناڵدۆ له به‌ربژێرانی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه نییه.