له ئاهه‌نگێكدا له پاریس، ئه‌مشه‌و "دووشه‌م 29ی تشرینی دووه‌م" لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی ناوداری تۆپی پێ بۆ جاری حه‌وته‌م خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین "بالۆن دۆر"ی برده‌وه.
رێوڕه‌سمی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كانی گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ، ئه‌مشه‌و له شانۆی دو شاتلێ له پاریس به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ناودارانی تۆپی پێ به‌ڕێوه چوو.
له ئه‌نجامدا لیۆنێل مێسیی ئه‌ستێره‌ی ناوداری تۆپی پێ و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین، بۆ جاری حه‌وته‌م "بالۆن دۆر"ی به‌ده‌ست هێنا.
مێسی له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه، خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی، كه توانی به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كانی سه‌ركه‌وێت.
هه‌ر ئه‌مشه‌و له ئاهه‌نگه‌كه‌دا، رۆبێرت لێڤاندۆڤسكی، هێرشبه‌ری بایرن میونشن و هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندا، خه‌ڵاتی باشترین گۆڵكاری ساڵی 2021ی پێشكه‌ش كرا.
هه‌روه‌ها دۆناڕوومای گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا و یانه‌ی پاریس سانجێرمان، خه‌ڵاتی "یاشین"ی وه‌رگرت وه‌ك باشترین گۆڵپارێزی ساڵ.
له‌سه‌ر ئاستی لاوانیش، یاریزانی بارسێلۆنا "پێدری" خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی لاوی وه‌رگرت.
هه‌روه‌ها یانه‌ی چێڵسیی ئینگلیزی، براوه‌ی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی رابردوو، خه‌ڵاتی باشترین یانه‌ی جیهانی بۆ ساڵی 2021 ی به‌ده‌ست هێنا.
له‌سه‌ر ئاستی خانمانیشداخه‌ڵاتی بالۆن دۆر هه‌بوو، كچه یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌لێكسیا پۆتیاس، خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا و به باشترین یاریزان دیاریی كرا.
جێی ئاماژه‌یه لیۆ مێسی زۆرترین جار بووه‌ته براوه‌ی بالۆن دۆر، كه 7 جاره، له دوای ئه‌و كریستیانۆ رۆناڵدۆ دێت، كه 5 جاره.
مێسی پێشتر له ساڵانی 2009، 2010، 2011، 2012، 2015، 2019 بالۆن دۆری به‌ده‌ست هێناوه و ئه‌مساڵیش بووه جاری حه‌وته‌م.