له 309 لاپه‌ڕه‌دا، د. شێرزاد ئازاد سوڵتان كتێبی "تێكشكاندنی ئه‌فسانه‌ی داعش" له ژێر سه‌ركردایه‌تیی سه‌رۆك بارزانیدا بڵاو كرده‌وه و باسی له‌وه كرد، ئه‌م كتێبه به‌رهه‌می سێ ساڵی توێژینه‌وه و كاركردنه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 30ی تشرینی دووه‌م، د. شێرزاد ئازاد سوڵتان نووسه‌ری كتێبه‌كه، به "وشه"ی راگه‌یاند، به درێژایی مێژوو هه‌میشه سه‌ركرده ئازا و قاره‌مانه‌كان، گیانی خۆیان به‌خت كردووه، ڕۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بووه له ڕزگاركردنی میله‌ت و وڵاته‌كانیان له ته‌نگژه‌كان.
ئه‌و نووسه‌ره ده‌ڵێ، سه‌رۆك بارزانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌یه، هه‌میشه له كاتی ته‌نگژه و هه‌ره‌سهێنان كه خه‌ڵك تووشی نائومێدی و ڕه‌شبینی ده‌بێت، به بوێری كاریزماییهكانی میله‌ته‌كه‌ی خۆی له قۆناغێكی نائارامی ده‌گوازێته‌وه بۆ قۆناغ و كه‌نارێكی ئارام.
ئه‌و باسی كرد كه شه‌ڕی داعش، یه‌كێك بوو له سه‌خترین قۆناغه‌كانی ژیان بۆ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی دنیا، كاریزمایی سه‌رۆك بارزانی، توانی جگه له میله‌تی كورد، ته‌واوی میله‌تانی دنیا له دوژمنێكی بێڕه‌حم و خوێن‌ڕێژ ڕزگار بكات.
د. شێرزاد ئازاد سوڵتان ده‌ڵێت، نووسینی كتێبه‌كه‌م له شه‌ش به‌شی سه‌ره‌كی كۆ كردووه‌ته‌وه، له به‌شی یه‌كه‌م و دووه‌می كتێبه‌كه‌دا، باس له سه‌رهه‌ڵدان و تێكشكانی ئه‌فسانه‌ی داعش ده‌كه‌م، دوو به‌شی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌یش شیكاری و ده‌رئه‌نجامه‌كانی به‌وردی روون كراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه كه به‌شی پێنجه‌م و شه‌شه‌می كۆتایی كتێبه‌كه، بۆ خه‌بات و نه‌به‌ردی و ژیاننامه‌ی سه‌رۆك بارزانی ته‌رخان كردووه، ئه‌م كتێبه به‌رهه‌می سێ ساڵی توێژینه‌وه و كاركردن و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه و چاوپێكهوتنمه له‌گه‌ڵ ئاواره‌كان.
د. شێرزاد ئازاد سوڵتان پسپۆڕ و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له بواری كۆمه‌ڵناسی له زانكۆ سه‌ڵاحه‌دین، دامه‌زرێنه‌ر و به‌رپرسی پێشووی فه‌رمانگه‌ی پڕۆتۆكۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه، تا ئێسته جگه له‌م به‌رهه‌مه، دوو به‌رهه‌می تری هه‌یه.
وشه/ ئاسان محه‌مه‌د