هاوكات له‌گه‌ڵ به‌خشینی خه‌ڵاتی بالۆن دۆری ئه‌مساڵ به لیۆنێل مێسی، هه‌ر له فڕه‌نسا محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسرییش خه‌ڵاتێكی زێڕینی پێشكه‌ش كرا.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح گۆڵكاری یانه‌ی لیڤه‌رپوول و خولی نایابی ئینگلته‌را، له ئاهه‌نگێكدا له ئه‌ماره‌تی مۆناكۆی فڕه‌نسی، خه‌ڵاتی "پێی زێڕین"ـی پێشكه‌ش كرا.
ئاهه‌نگه‌كه شه‌وی رابردوو، هاوكات له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگی به‌خشینی بالۆن دۆری گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ به‌ڕێوه چوو، كه مێسی خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح، كه ته‌مه‌نی 29 ساڵه، له ئاهه‌نگی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی پێی زێڕین ئاماده بوو، به‌ڵكو هاوژینه‌كه‌ی "ماجی سادق" له بری ئه‌و خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت.
خه‌ڵاتی "پێی زێڕین" ساڵانه پێشكه‌ش ده‌كرێت و به‌و یاریزانانه‌ش ده‌درێت، كه ته‌مه‌نیان له 28 ساڵ زیاتره و له ساڵێكدا ئامار و گۆڵی زۆر تۆمار ده‌كه‌ن، خه‌ڵاته‌كه‌ش له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ و تایبه‌تمه‌ند دیاریی ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها به پێی سیستمی خه‌ڵاته‌كه هه‌ر یاریزانێك بۆی هه‌یه یه‌ك جار ئه‌م خه‌ڵاته وه‌ربگرێت.