نه‌خۆشییه‌ك خه‌ریكه گۆشتی ئاژه‌ڵ له سلێمانی قه‌ده‌غه ده‌كات، قایمقام هۆشداری ده‌دات و خه‌ڵكیش له به‌كارهێنانی گۆشتی ئاژه‌ڵ دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
له‌ماوه‌ی رابردوو به‌هۆی فرۆشتنی گۆشتی بێمۆر له شه‌قامه‌كاندا و چاودێری نه‌كردنی سه‌ربڕخانه و گۆشتفرۆشه‌كان، هۆكاری سه‌ره‌كی بووه كه ئێسته ئاژه‌ڵ له‌و سنووره رووبه‌ڕووی نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار ببێته‌وه.
ئێسته، قایمقامییه‌تی سلێمانی چاودێری گۆشتفرۆشه‌كان ده‌كات چاودێرییه‌كانی زیاتر و چڕتركردووه‌توه له‌هه‌ر شوێنێك ده‌ستبه‌سه‌ر گۆشتی بێمۆردا بگرێت، شوێنه‌كه داده‌خات و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاساییه تونده‌كان ده‌كاته‌وه.
حاڵه‌تی پاراسایتی "ساكۆسیستس" له سه‌ربڕخانه‌ی سلێمانی تۆمار كراوه
بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری له لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رای گه‌یاند، به‌هۆی تۆماركردنی پاراسایتی "ساكۆسیستس" له ئاژه‌ڵی گه‌وره له كوشتارگه‌ی سلێمانی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌رییه‌وه، لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت چاودێریی دوكان و هه‌موو ئه‌وشوێنانه‌ی گۆشتفرۆشن زیاتر و چڕتركردووه‌ته‌وه، بۆیه له‌هه‌ردووكانێكی یان شوێنێكی تر ده‌ستبه‌سه‌ر گۆشتی بێمۆردا بگرن شوێنه‌كه داده‌خه‌ن.
حاڵه‌تی پاراسایتی "ساكۆسیستس" له سه‌ربڕخانه‌ی سلێمانی تۆمار كراوه، كه به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه ئه‌و گۆشته‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو له‌و شاره‌دا فرۆشراوه به‌شێكی له‌و ئاژه‌ڵانه‌بووبن كه ئه‌و ڤایرۆسه‌یان هه‌یه.
به‌پێی قسه‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی قایمقامییه‌تی سلێمانی، نه‌خۆشییه‌كه نوێ نییه، پێشتر له‌ئاژه‌ڵی بچو‌وكدا تۆماركراوه، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌م جاره له‌ئاژه‌ڵی گه‌وره له كوشتارگه‌ی سلێمانی تۆمار ده‌كرێت. ئه‌و ده‌ڵێ، پاراسایتی ساركۆسیستس مشه‌خۆره و ته‌نیا له‌ڕێگه‌یی به‌كارهێنانی گۆشتی ئاژه‌ڵێكی تووشبوی نه‌كوڵاوه ده‌گوازرێته‌وه.
پاراسایتی ساركۆسیستس هیچ نیشانه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئاژه‌ڵی زیندوو نییه، به‌ڵام هه‌ر ئاژه‌ڵێكی توشبوو دوای خواردن و به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه، حاڵه‌تی نه‌خۆشی دروست ده‌كات.
د.رێباز عه‌لی پزیشكی گشتیی له‌وباره‌یه‌وه، بۆ "وشه" گوتی، هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك كه له گۆشتی ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ بگوازرێته‌وه مه‌ترسیداره، به‌ڵام گرنگتر له‌وه خۆپارێزییه و له هه‌موو حاڵه‌تێكیشدا پێویسته ئه‌و گۆشته‌ی كه به‌كارده‌هێنرێ زۆر به باشی بكوڵێ.
ئه‌و باس له‌وه‌یش ده‌كات كه پاراسایتی ساركۆسیستس دوای گواستنه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌بێته هۆی سكچوون و رشانه‌وه و تایه‌كی كه‌م، بۆیه ئه‌م نه‌خۆشییه كوشده نییه.
هه‌روه‌ها سه‌رنجی خسته سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی گۆشتی سوور كه به‌پێی قسه‌ی ئه‌و، رۆڵێكی گرنگی ھه‌یه له پاراستنی مرۆڤ له نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه و به‌رێژه‌ی له 18% ئه‌گه‌ری تووشبوونی مرۆڤ به‌نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه كه‌م ده‌كاته‌وه .
هه‌روه‌ها دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه به كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی گۆشتی سوور، ماده‌ی ئاسن و ڤیتامین دی و بی له جه‌سته‌ی مرۆڤدا كه‌م ده‌بێـته‌وه، به‌ڵام ده‌توانرێت له رێی خواردنی پاقله‌مه‌نییه‌كان و سه‌وزه و میوه‌وه ئه‌و زیانه قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه" جیا له سلێمانی له زۆرێك له شاره‌كانی خوارووی عێراق له ئاژه‌ڵی ڕه‌شه وڵاخ تۆمار كراوه.
قایمقامییه‌تی سلێمانی، دوای ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه پاراسایتی ساركۆسیستس بڵاو بووه‌ته‌وه، ئێسته داوا له هاووڵاتییان ده‌كات خۆیان بپارێزن و باشترین رێگه‌یش بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشیه‌كه به دووركه‌وتنه‌وه و نه‌خواردنی ئه‌و گۆشتی ئاژه‌ڵانه‌یه له شه‌قامه‌كان یان هه‌رجێگه‌یه‌كی تر سه‌رده‌بڕرێن و پشكنینی پزیشكی‌یان بۆ ئه‌نجام نادرێت.