ئەگەر شۆفێریت پێویستە ئەمانە بزانیت

:: AM:09:30:01/12/2021 ‌

زۆر شۆفێر هەن خاوەن ئۆتۆمبێلن و زانیاریی لەبارەی شتە سەرەتاییەکانی ئۆتۆمبێلەکانیان نازانن، شۆفێریشمان هەیە لە وەستا و فیتەریش زیاتر دەزانێت، بەڵام ئەگەر بەشێوەیەکی فراوانیش زانیارییت نەبوو لەبارەی ئۆتۆمبێل، هیچ نەبێ زانیارییت لەبارەی ئەمانەوە هەبێت. 

لەبارەی زانیارییە سەرەتاییەکان کاروان ڕەزا رۆنگۆڕ و شارەزای بواری میکانیکی ئۆتۆمبێل بۆ ''وشە'' چەند زانیارییەکی سەرەتایی بەخاڵ لەبارەی ئۆتۆمبێل خستە ڕوو:

شۆفێر دەبێ ئەم زانیارییانەی لەبارەی ئۆتۆمبێلەوە هەبێت

یەکەم - پێویستە مانای ئاماژەکانی داشبۆڕد بزانیت، وەک ''بزوێنەر، کەمی هەوای تایەکان، رۆن، ئاماژەی لایت داگیرساندن و فوول، ئاماژەی چوونە لای راست و چەپ و چواریی و حەماوە'' ئەمانە سەرەکیترین ئاماژەی کە لە داشبۆرددا بەرچاو دەکەون، هەروەها بەپێی رەنگی جیا دەکرێنەوە ''سەوز مەترسیدار نییە، شین ئاگادارکردنەوەیە کە ئەم خاڵە کار دەکات، زەرد مەترسی کەم و سوور مەترسی ئەوپەڕی''.

دووەم - دەبێ بزانیت کەی رۆن و هایدرۆلیک دەگۆڕیت، ڕۆنی بزوێنەر پێویستە هەر سێ هەزار کیلۆمەتر جارێک بگۆریت، بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر بزوێنەر دروست نەکات، هەروەها هایدرۆلیکی گێر پێویستە لە 60 هەزار کیلۆمەتر جارێک بگۆرێت لەگەڵ فلتەری گێرەکەیدا.

سێیەم -  کەی پێویستە سێرڤسی گشتی بۆ ئۆتۆمبێل ئەنجام بدرێت، سێرڤسی گشتی پلاک گۆرین، خاوێن کردنەوەی نۆزڵ بەخ و هەستیاریی مەسفی بەنزین لە 70 هەزار کیلۆمەتر جارێل دەبێ بکرێت.






وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان