ئاماری گشتی كۆرۆنا لە دنیادا بڵاو بووەوە

:: AM:10:30:02/12/2021 ‌

زانكۆی "جۆنز هۆبكنز"ی ئەمەریكا كە رۆژانە و هەفتانە ئاماری تووشبووان و مردن بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دنیادا بڵاو دكاتەوە، بەپێی ئامارەكە ئەمڕۆ تووشبوون بە كۆرۆنا گەیشتووەتە 263 ملیۆن و 455 هەزار و 239 كەس.

بەپێی "ئەهرام" كە پێگەیەكی ئەلیكترۆنیی رۆژنامەی رۆژانەی "ئەلئەهرام"ی میسرییە، لە تەواوی دنیادا لەوەتەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو بووەتەوە، ژماری مردن بە هۆیەوە گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و 223 هەزار و 909 كەس.

بەپێی ئەو وڵاتانەی لە سەرووی لیستەكەن بۆ زۆرترین تووشبوون بە پەتاكە، ئەمەریكا بە 48 ملیۆن و 600 هەزار تووشبوو، بە دوایدا هیندستان كە تێیدا تووشبووان گەیشتووەتە 34 ملیۆن و 500 هەزار كەس. بەرازیلیش سێیەم وڵاتە بە زۆریی تووشبوون كە ژمارەی گەیشتووەتە 22 ملیۆن و 100 هەزار تووشبوو.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د