گۆڵپارێزی یانه‌ی ریال مه‌درید تیبۆ كۆرتوای به‌لجیكی، پێی وایه كه‌ریم بنزێمای هاوڕێی له یانه‌كه‌ی، شایه‌نی خه‌ڵاتی بالۆن دۆر بوو وه‌ك باشترین یاریزانی جیهان.
كۆرتوا دوای یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو، كه ریال مه‌درید به گۆڵی كه‌ریم بنزێما له ئاتلێتیك بیلباوی برده‌وه، بۆ رۆژنامه‌ی لا رییپۆبلیكا قسه‌ی كرد و گوتی: "كه‌ریم بنزێما شایه‌نی بالۆن دۆره، به‌ڵام نازناوێكی زه‌حمه‌ته، چونكه ده‌بینین یاریزانی تر له سه‌رووی لیسته‌كه‌ن، كه نازناوی وه‌ك كۆپا ئه‌مریكا و خولی ئه‌وروپا و چامپیۆنزلیگیان بردووه‌ته‌وه، هه‌میشه بارودۆخه‌كه وا ده‌بینین".
گوتیشی: "ئه‌وان ته‌نیا نازناوه‌كان ده‌بینن، سه‌یری ئاستی یاریزان ناكه‌ن به درێژایی ساڵێك، بۆیه هیوام وایه ئه‌م ساڵ نازناوه‌كان ببه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ساڵی داهاتوو بنزێما خه‌ڵاته‌كه بباته‌وه".
خه‌ڵاتی بالۆن دۆری ئه‌مساڵ بۆ لیۆنێل مێسی بوو، كه بۆ جاری حه‌وته‌م بووه براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه، كه‌ریم بنزێماش یه‌كێك بوو له به‌ربژێره‌كان.